PUKmedia 2010-07-28 18:00:52
ئه‌مڕۆ 28/7 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك.
له دیدارێكدا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سازكردنی كۆنفرانسێك له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد به‌شداری تیادا بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه‌ده‌بێت زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بكرێت و مه‌به‌ستیش له‌سازدانی چه‌سپاندنی خه‌یاری ئاشتی بێت وه‌ك خه‌یارێكی ستراتیژی كورد‌و رایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئاشتی بده‌ن و نابێت شه‌رِ خه‌یاری كورد بێت.
راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه پشتگیری له‌خه‌یاری ئاشتی ده‌كات و هیواداره هه‌موو پارته‌كانی توركیا پشتگیری له‌و خه‌یاره بكه‌ن، چونكه دونیا گۆرِِاوه‌و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردووش سه‌لماندیان كه كێشه‌ی كورد به‌شه‌رِ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو له‌ڕێی دیالۆگ و دانوستان و لێكتێگه‌یشتنه‌وه ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند: ده‌بێت كوردیش هه‌لی ئاشتی بۆ خۆی بڕه‌خسێنێت و ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه سازیش ده‌كرێت بیرۆكه‌ی سه‌رۆك بارزانییه كه به‌ر له دوو ساڵ خستبوویه‌رِوو، ئامانجیش له سازدانی ئه‌و كۆنفرانسه چه‌سپاندنی ئاشتییه له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مه‌و له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌حمه‌د تورك باس له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 28/7 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شێخ مادیح شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی شێخی نوێی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی .
له دیدارێكدا سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ شێخ مادیح شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی ده‌ربرِی به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌شێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندییه‌وه و هیوایخواست كه له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پیرۆزی باب‌و باپیرانییه‌وه خزمه‌تی ته‌ریقه‌ت و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ مادیح شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و رایگه‌یاند كه به‌هه‌مان رێچكه‌ی پیرۆزی باب و باپیرانییه‌وه خزمه‌تی موریدو مه‌نسوبه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات.