PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب- فۆتۆ/ نوێنه‌ر فاتیح 15:49:55 2010-07-28
له‌دووه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی 28 ی ته‌مموزی شاری كه‌ركوكدا كه‌به‌رۆژی وه‌ستانه‌وه له‌دژی پێشێلكردنی ده‌ستورو به‌رۆژی قۆرخكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌سایه‌ی عیراقی نوێ‌دا ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ 28-7 ده‌زگا حزبی و حكومییه‌كانی كه‌ركوك به‌رێكخستنی مه‌راسیمێكی شایسته ئه‌و یاده‌یان كرده‌وه.
ده‌ستپێكی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه به‌ڕێپێوانێك له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی ی.ن.ك ده‌ستیپێكرد،پاشان به‌شداربووانی رێپێوانه‌كه به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 28ی ته‌مموزی ساڵی 2008 به‌رێكه‌وتن و دوای گه‌یشتنیان بۆ ناوچه‌كه مه‌راسیمێكی وتار خوێندنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ گیانی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 28ی ته‌مموز به‌تایبه‌تی وه‌ستان.
پاشان وتاری هاوبه‌شی حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن هاوڕێ ئه‌بو كاروان لێپرسراوی كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه درابوو كه‌به‌ر له‌دوو ساڵ و له‌رۆژی 28ی ته‌مموزدا خه‌ڵكی كوردستان و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی روبه‌ڕووی پیلان و نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراوی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق بوونه‌وه كه‌ناوی خۆیان نابوو گروپی 22ی ته‌مموز، وتی: ئامانج له‌و پیلانه ره‌تكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستورو دانانی یاسایه‌كی ناعادیلانه‌ی دوور له‌بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ بوو تا ده‌گاته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌رێژه‌ی 32%.![]()
پاشان له‌وته‌یه‌كیدا عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك به‌ناوی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه سڵاو و درودی بۆ شه‌هیدانی 28ی ته‌مموز نارد‌و رایگه‌یاند ئه‌و شه‌هیدانه شه‌هیدی ئازادی و سه‌رفرازی كه‌ركوك-ن.
دواتر له‌وته‌یه‌كیدا رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ناوی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه پیلانی سه‌رانی گروپی 22ی ته‌مموزی ریسوا‌و شه‌رمه‌زار كرد‌و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی پیلانی 22ی ته‌مموزیان داڕشت ویستیان په‌رله‌مانی عیراق په‌لكێشی كێشه‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستوری گه‌وره بكه‌ن، وه‌ڵامی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ ئه‌و شۆڤێنیانه ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوكییه‌كان پێیان وتن لێره ناڕۆین، وتیشی: ئه‌و دروشمه بووه دروشمێكی پیرۆز بۆ خه‌ڵكی كوردستان، رزگار عه‌لی راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی كه‌ركوك سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌تاكه نه‌خشه‌ی رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك ده‌زانن.
پاشان وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 28ی ته‌مموز له‌لایه‌ن مامۆستا شێخ سه‌باح سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و روونیكرده‌وه وه‌ك مامۆستایانی شاری كه‌ركوك له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 28ی ته‌مموزی ساڵی 2008 (9) شه‌هیدمانداوه، وتیشی: به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه سێ داواكاریمان هه‌یه یه‌كه‌میان داواكارین جارێكی تر رێگه نه‌درێت كه‌هیچ كه‌سێك ده‌ستور پێشێل بكات، هاوكات داواكارین مۆنۆمێنتێك بۆ شه‌هیدانی 28ی ته‌مموز له‌شوێنی په‌لاماره‌كه دروست بكرێت، هه‌روه‌ك داواكارین موچه‌ی شه‌هیدانی 28ی ته‌مموز له‌شه‌هیدی هاووڵاتیه‌وه بكرێته شه‌هیدی سه‌نگه‌ر.![]()
له‌دوا بڕگه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌پكه گوڵی رێز‌و وه‌فاداری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و رێكخراوه پیشه‌یی و دیموكراتیه‌كانی كه‌ركوك له‌شوێنی په‌لاماره‌كه دانران.
هه‌ربۆئه‌و مه‌به‌سته له‌هه‌فته‌ی كه‌ركوك دا رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی تاییه‌تی له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌خشكرد، ئه‌مڕۆش دواهه‌مین به‌رنامه‌ی خۆی كه تایبه‌ت بوو به هه‌فته‌ی كه‌ركوك په‌خشكرد.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كلیكی ئێره بكه: