د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی بۆ واده‌یه‌كی نادیار راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 27-7 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له ته‌لاری كۆنگره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا، بڕیاریاندا دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه رایه‌كی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان).
وتیشی: سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ته‌ئكیدیانكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی ئێستای عیراق به حكومه‌تی راییكردنی كاره‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هاندانی فراكسیۆنه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی به‌په‌له بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.