ئەڵمانیا.. کەرتی رێکخستنی هایڵبۆرن كۆده‌بێته‌وه‌

PUKmedia ئەڵمانیا/ شەهاب عوسمان  2010-07-26  18:32:53
رۆژی ٢٥/٧ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کارو چالاکیەکانی کەرتەکەو  تیشکخستنەسەر ئەنجام و بڕیارو راسپاردەکانی سێهەمین کۆنگرەی (ی.ن.ک) کەرتی رێکخستنی هایلبرۆن کۆبووەوە.
پاش رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتمانی کوردستان، مام خدر بەرپرسی کەرت ئامانج و ئەجندای کۆبوونەوەکەی خستە روو و تیایداگرنگی و بایەخی کۆبوونەوەکەی لەبەرچاوگرت و ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی کرد لە ئەرک و بەرپرسیارێتیاندا.
کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی لەخۆگرتبوو لەوانە هەڵسەنگاندنی کاروباری کەرتەکەو رێکخستن وچالاکیيەکان، لەو چوارچێوەیەدا لەبەر پێداویستیيەکانی کەرتەکەو بۆگەشەپێدان و راپەڕاندنی ئەرکەکان لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندی کەرتی هایلبرۆندا بەتایبەتی لەقۆناغی داهاتوو، بەتێکڕای دەنگی بەشداربوان بڕیاردرا کە هەریەک لەكامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د وەک بەرپرسی دارایی و کۆمەڵایەتی و به‌كر محه‌مه‌د سدیق وەک بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوون دەستبەکار بن  و تاوادەی لەباری هەڵبژاردنی داهاتوو هاوکاری هەریەک لەمام خدر بەرپرسی پەیوەندیيەکان و دانا عه‌بدوڵڵا میدیا بەرپرسی راگەیاندن و رێکخستن، بن.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لەسەرەنجامەکانی سێهەمین کۆنگرەو ئاکامەکانی بە ئاڕاسته‌ی گەشەپێدان و نوێبوونەوەی یەکێتی و پاراستنی ریزەکانی.
لەمیانەی گفتوگۆکاندا هەریەک لە مام خدرو دانا میدیاو هەڤاڵان بەگشتی ستایشی سێهەمین کۆنگرەیان کردو پیرۆزبایی گەرمیان ئاڕاسته‌ی سەرکردایەتی نوێی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان کردو نوێبوونەوەی سەرکردایەتی و رێژەی ژنان و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەندیان بە بەڵگەی یەکێتی ناو یەکێتی و نوێبوونەوەو چاکردنی رەوشی رێکخستنەکان و ریزەکانی یەکێتی ناوبرد.
بەشداربوان جەختیان لەسەر زیندوێتی (ی.ن.ک) و پێگەو قورسایی یەکێتی کردەوە لەمەیدانی سیاسی عيراق و ناوچەکەو کوردستاندا سەرکەوتنی کۆنگرەشیان هاوکات لەگەڵ یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنیدا بە خاڵی وەرچەرخان ناوبردو ئومێدیان لەسەر بڕیارو راسپاردەکانی دوپاتکردەوەو ئیلتیزام وپەیڕەوکردنی دسپلین و جێبەجێکردنی بڕیارو راسپاردەکانیشیان بەگرنگ و هەنگاوێکی هەستیار لەنوێبوونەوەی یەکێتیدا دایە قەڵەم.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا دانا میدیا بەرپرسی رێکخستن و راگەیاندن لەمیانەی دابەشکردنی لیستی ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی نوێ و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەندو بەلاغی کۆتایی سێهەمین کۆنگرە بەسەر ئەنداماندا، زیاتر ئاشنایکردن بەسەرەنجامەکانى کۆنگرە، دانیشتنەکە ئەو ئامانجەی پێکا کە رێکخستنەکانی یەکێتيی لەو شارەدا روو لە گەشەکردن و بەرەو پێشەوە چوونە.
کۆڕو کۆبوونەوەکانی رێکخستنەکانی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی کارەکانی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیادا بەردەوامی هەیە.

 

toolbar powered by www.mit3xxx.de