سه‌رۆك تاڵه‌بانی جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كاته‌وه‌

2010-07-25     16:30:00   PUKmedia
ئه‌مڕۆ 25/7 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق چاوی كه‌وت به‌ سه‌ید عه‌لی ئاغا محه‌مه‌دی یاریده‌ده‌ری ئابوری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێداگری عیراقی له‌سه‌ر فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێ له‌بواره‌كانی سیاسی، ئابوری، كلتوری دووپاتكرده‌وه‌، ئاماژه‌شی دا به‌پێویستی فراوانكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێزانینی عیراقی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ئێران ده‌ربڕی له‌تێكۆشانی دژی دیكتاتۆریه‌ت و سوپاسی پشتگیرییه‌كه‌شی كردن بۆ عیراق له‌میانه‌ی گواستنه‌وه‌ی وڵاتدا بۆ قۆناغی تازه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ ویستی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆ پته‌وكردنی دۆستایه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری عیراق به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابوری دووپاتكرده‌وه‌.
محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چانسی زۆر له‌ئارادایه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عیراق له‌چه‌ند بواردا وه‌ك گواستنه‌وه‌و كاره‌با كه‌ ئه‌مانه‌ش جێی بایه‌خی كۆمپانیا ئێرانییه‌كانن.

 

toolbar powered by www.mit3xxx.de