به‌غدا..په‌لامارێكی خۆكوژی كوژران و برینداربوونی 83 چه‌كداری سه‌حوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

2010-07-18       10:15:41      PUKmedia
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی عیراق رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-7 له‌ ئاكامی په‌لامارێكی خۆكوژی له‌ خۆرئاوای شاری به‌غدا، 43 چه‌كداری سه‌حوه‌ كوژران و 40 ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: له‌كاتێكدا كه‌ چه‌كدارانی سه‌حوه‌ له‌ سه‌ره‌دابوون بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی ره‌زوانیه‌ له‌ خۆرئاوای شاری به‌غدا، تیرۆریستێكی خۆكوژ به‌ پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، له‌ ئاكامدا 43 كه‌س كوژران و 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

 

toolbar powered by www.mit3xxx.de