PUKmedia 14:30:50 2010-01-21
له هه‌نگاوێکی تری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ پێشخستنی پۆسته‌ی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێم هه‌ستا به چاپکردنی دوو جۆر پولی نوێی پۆسته و ئێستاش له نوسینگه‌کانی پۆسته‌ی هه‌رێم ئه‌م دوو پووله تازه‌یه کاریان پێده‌کرێت.
ئه‌م دوو پووله تازه‌یه یه‌که‌میان بریتیه له وێنه‌یه‌کی فۆتۆیی (گوڵه شلێر) که گوڵێکی خۆڕسکه و له شاخه‌کانی کوردستان ده‌ڕوێت و له ئه‌رشیفی هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگراف (سه‌میر ئاکره‌یی) وه‌رگیراوه، پوولی دووه‌م به بۆنه‌ی یارییه‌کانی (پاڵاوتنه‌کانی لاوانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ)يه، که له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ساز کرا.
ئه‌م دوو جۆره پووله تازه‌یه به ته‌کنیکێکی نوێ و سه‌رده‌میانه له چاپخانه‌ی (گرین گلۆری) له شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان دیزاین و چاپکراون و هه‌ریه‌که‌ی (160) هه‌زار دانه‌یان لێچاپکراوه، بۆ یه‌که‌مجار له پيشانگای هاوبه‌شی پولی پۆسته له به‌غدا نمایشکران، که له رۆژانی 30\31 -12-2009 به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عيراقی فیدراڵ کرایه‌وه و جێگای ده‌ستخۆشی ئاماده‌بووانی پيشانگا بوو .