2010-03-14 19:47:33 PUKmedia
به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14/3 وه‌فدێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێتی دڵشاد شه‌هاب و د. ئاراس دارتاش و شیروان حه‌یده‌ری و نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا و سه‌رگوڵ ره‌زا و یه‌شار نه‌جمه‌دین و هاژه سلێمان و ئارام و داد‌و و ئه‌میر كوكا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنه له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
تاریق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له لێدوانێكدا بۆ سایتی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی ره‌سمی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا به‌گشتی به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی دێت.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌فده هاوڕێكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ و بڕیاره سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به جۆن بیركاو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ئایڤه‌ن لویس وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌وێت.
هه‌روه‌ك بڕیاره وه‌فده‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی وێڵز بكات و چاویان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێكهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی وێڵز بكه‌وێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به‌دووه‌م سه‌ردانی ره‌سمی ده‌ژمێردرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌گشت بواره‌كاندا، پێشتریش له‌ساڵی 2008 وه‌فدێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئیرله‌ندای باكووری كرد .