لێپرسراوانی ئۆكرانیا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ گه‌لی كورد ده‌كه‌ن

PUKmedia رزگار گه‌ڵاڵی- ئۆكرانیا  2010-03-14   10:40:39
دوای سـه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌كه‌ی ژماره‌ 372 ی لیستی كوردستانی وه‌ك له‌ هه‌موو میدیاكانی جیهـاندا باسی لێوه‌كرا، له‌ ئۆكرانیاش وه‌ك دوو گه‌لی برا، ئۆكرانییه‌كان دڵخۆشن به‌ ئازادی و میوانداری كه‌ناڵی كوردساتی كرد.
به‌ڕانیك ئه‌لیكسانده‌ر ڤێلیكسۆڤیچ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری خاركۆڤ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا پێی راگه‌یاندین: پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی و رۆڵی كه‌ناڵی كوردسات و PUKmedia ی به‌رزنرخاند و به‌پردی برایه‌تی كورد و ئۆكرانیای وه‌سفكرد، كه‌ هه‌موو بۆنه‌ و یاده‌كان له‌ ئۆكــرانیا به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌و هۆكارێكن بۆ ئاڵوگۆڕی كلتوری و فه‌رهه‌نگی.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ (چۆڤپان سیرگێی گریگۆریڤیچ) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری خـاركۆڤ و (گاپوڕه‌ ئه‌لیكساندر نیكۆڵایڤیچ) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری خاركۆڤ و خانمه‌ (ڤۆڵكۆڤالا ریساڤڵا دیمێرۆڤنه‌) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی پۆلیسی شاری خاركۆڤ به‌هه‌مان شێوه‌ دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی وپیرۆزباییان له‌ گه‌لی كورد كرد كه‌ له‌میدیاكانی جیهانه‌وه‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه‌ و شانازییان به‌برایه‌تی كورد و ئۆكران كرد و هیوایان خواست كورد هه‌میشه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن و ئازادیدا بێت.
هه‌روه‌ها (دێنیسوك ئیگه‌ر) رۆژنامه‌نووس و به‌رپـرسی له‌ كه‌نـــاڵی OTB.TV حكـومی، دوای میوانداریكردنی كوردسات، خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبـژاردنی 7/3/2010 ده‌ربڕی و هاودۆستی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات و سایتی PUKmedia دا به‌ گه‌نجینه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ده‌ربڕی و سوپاسی كوردساتی كرد كه‌ وریایانه‌ به‌رده‌وام ئاگاداری بۆنه‌و یاده‌كانه‌ له‌ ئۆكرانیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژنامه‌نووس (فێفێلۆف مه‌كسیم) سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردسـتانی،  به‌ سه‌ركه‌وتنی كورد وه‌سفكرد و دڵخۆش بوو وه‌ك خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی به‌شی روسی PUKmedia و هاودۆستی كوردسات، هیوای خواست سه‌ردانی كوردستان بكات و له‌نزیكه‌وه‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها (د. كه‌ڕۆل ئێرنست) سیاسه‌تمه‌دار و بیزنسمان، هیوای خواست سه‌رۆك مام جه‌لال دووباره‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆكی عیراقی فیدڕاڵ و به‌ سه‌رۆكی بوژانه‌وه‌ی ئابوری و په‌یوه‌ندییه‌كان و سومبولی ئاسایشی عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌سفكرد و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردستانی له‌ گه‌لی كورد كرد و وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسیش وتی: من به‌رده‌وام مێژووی كوردو هه‌واڵی كورد له‌ به‌شی روسی PUKmedia ده‌خوێنمه‌وه‌و ســــه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ زانیارییه‌كانم و رۆڵی كوردساتی به‌رزنرخاند وه‌ك كه‌ناڵێكی ئه‌كتیڤ له‌ ئۆكرانیا، خۆشحاڵی خۆشی به‌ دۆستایه‌تی كوردسات ده‌ربڕی و هیوای خواست له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی كوردسات بكات.