به‌ر له‌وه‌ی بپرژێینه ناو ناوه‌ڕۆكی نوسینه‌كه له قوڵایی دڵمه‌وه وه‌كو ژنێك پیرۆزبایی رۆژی جیهانی ژنان له گشت ژنانی دونیا ده‌نێرم و سڵاوێكی كوردانه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، هه‌زاران هه‌زار سڵاویش بۆ ژنه قاره‌مانی شۆڕشگێر دایه (كلارا زیتكین)ی نه‌مر كه ئه‌و یاده‌وه‌ریه‌ی بۆ ژنانی دونیا به‌جێهێشت و شۆڕشی شكاندنی بێده‌نگی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هه‌ڵگیرساند كه ساڵه‌های ساڵه ئه‌و یاده له‌لایه‌ن ژنانی هه‌موو دونیاوه به مه‌ڕاسیمی جۆراوجۆر یادی ده‌كرێته‌وه.
لێره‌دا ژنانی وڵاته‌كه‌ی منیش له‌و یاده به‌ده‌ر نین و هه‌موو ساڵێك و له كاتی خۆیدا یادكردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه باسی لێوه بكه‌ین، پێویسته ئێمه‌ی ژنان زیاتر گرنگی به یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆمان بده‌ین نه‌ك كه‌لتورو یاده‌وه‌ری وڵاتان، ره‌نگه له وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مریكا ئه‌و كه‌ڵه ژنه تیایدا سه‌ریهه‌ڵداو بووه هۆی هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ژن و شكاندنی ته‌وقی بێده‌نگیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه، كه ئه‌ویش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن بوو، به‌و مانایه‌ی كه كاتژمێرێكی زۆر كاركردن به‌رامبه‌ر به پاداشتێكی كه‌م، هه‌ستان به سووتاندنی كارگه‌كه‌یان و ورده ورده په‌ره‌سه‌ندنی له هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تریشی گرته‌وه.
به‌ڵام له كوردستانه‌كه‌ی خۆمان ده‌یان كه‌ڵه ژنی هاوشێوه‌ی دایه كلارا- مان هه‌یه، كه به‌داخه‌وه نه‌مانبینیوه له هیچ 8ی مارسێك باسیان لێوه بكرێت و یادی قاره‌مانێتی و سه‌رگوزشته‌ی ئه‌وان بكرێته‌وه، بۆیه من به‌ڕێزه‌وه ده‌ڵێم 8 ی مارس به رۆژی خۆم و ژنانی وڵاته‌كه‌م نازانم، كه له ناو كۆمه‌ڵێك گرفت و ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی له زۆرینه‌ی بواره‌كانی كاردا گوزه‌ر بكه‌ن، به رۆژی خۆمی نازانم كه خۆم په‌روه‌رده‌ی كه‌ڵه‌ژنانی كوردبم و ونیان بكه‌م، به رۆژی خۆمی نازانم كه هه‌موو ساڵێك بێ به‌رنامه‌یی ژن مه‌راسیمه‌كان یه‌كجۆری به‌ڕێوه‌بچن و رۆژ به رۆژ رێژه‌ی كوشتن و له‌ناوچوونی ژن و له‌كه‌داركردنی ژن له په‌ره‌سه‌ندندا بێت و قسه زله‌كان كورسیه‌كانیانیان گه‌رمتر بكه‌ن، دیسان به رۆژی خۆمی نازانم كه زۆرینه‌ی ژنان نه‌زانن 8ی مارس مانای چیه كه‌سێك نیه هۆشیاریان بكاته‌وه‌و پێی بڵێت ئه‌مه ماناكه‌یه‌تی.
ئه‌وكاته به رۆژی خۆمی ده‌زانم كه دایه حه‌پسه‌خان و خانزادی میری سۆران و خورشیده بابان و خه‌جه باوه‌و چه‌ندانی تر له رۆژی 8ی ئاداردا یاد بكرێنه‌وه، ئه‌و كاته به رۆژی خۆمی ده‌زانم كه گه‌وره‌ترین شۆڕشی ژنانه له راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 دا روویدا و له‌و رۆژه‌دا ئه‌و خانه‌وادانه به‌سه‌ربكرابانه‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه‌ی ژنان خاوه‌نی یه‌ك به‌رنامه‌و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بڕوا نین، هه‌ریه‌ك له ئاستی خۆی بۆ زیاتر ناوده‌نگی خۆی و سه‌لماندنی بوونی خۆی ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات، ئه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه كه ژنانی به‌شمه‌ینه‌تی ئێمه‌ی تێكه‌ووتوه.
هه‌زاران ره‌حه‌مه‌ت له پێشینان وتویانه (رۆژی هۆهۆیه، هه‌ركه‌س بۆخۆیه)
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه