PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا 16:20:08 2010-07-27
به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی که‌رتی رێکخستنی کیل دا تیشکده‌خاته سه‌رسێهه‌مین کۆنگره‌و ورده‌کاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌گه‌ڵ رێکخستنه‌کان تاووتوێده‌کات.
رۆژی 25-7 به‌ئاماده‌بوونی نه‌جاتی موهه‌ندیس به‌رپرسی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئه‌ڵمانیا که‌رتی ڕێکخستنی شاری کیلی باکوری ئه‌ڵمانیا کۆبووه‌وه، وێڕای رێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدان، پرسه‌کانی رێکخستن و سێهه‌مین کۆنگره له‌میانه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌دا که سدیق کرژه‌یی به‌رپرسی که‌رتی کیل وروژاندی بووه‌باس وخواستی چه‌ندین ته‌وه‌رو خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی سێهه‌مین کۆنگره،له‌ده‌سپێکی دانیشتنه‌که‌دا که‌ژماره‌یه‌ک له‌هه‌ڤاڵانی کیل و پۆلی فلانسبۆرگ ئاماده‌ی بوو، به‌رپرسی که‌رت چه‌ندین پرسیاری هه‌ستیاری په‌یوه‌ست به‌کۆنگره خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامی سێهه‌مین کۆنگره پانۆرامایه‌کی کورتی سه‌باره‌ت به‌کۆنگره‌و شێوازی به‌شداربوون و شه‌فافیه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سپێکی کاره‌کاندا بۆ به‌شداربوان خسته‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کۆنگره تاچه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا رونیکرده‌وه که‌سێهه‌مین کۆنگره کۆنگره‌یه‌کی گرنگ و پڕبایه‌خ بوو له مێژووی یه‌کێتیى-دا‌و له‌م کۆنگره‌یه‌شدا ی.ن.ک وه‌ک هه‌میشه توانی قه‌یرانه‌کانی تێپه‌ڕێنێت و وه‌ک کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ره‌نجام و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو داڕشتنه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رکردایه‌تی و به‌شداری ژنان و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو لیژنه‌ی راوێژکاری ئه‌کادیمی نه‌خشه رێگای خۆی داڕێژێ، نه‌جاتی موهه‌ندیس تیشکی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی کۆنگره‌که‌و کاری لیژنه‌کانی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی کۆنگره‌دا به‌داڕشتنی ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه دایه قه‌ڵه‌م و باسی له به‌شداری چڕوپڕی ئه‌ندامانی کۆنگره‌کرد به ئه‌ندامانی به‌شداربووی ده‌ریشه‌وه که به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداربوون له‌و لیژنانه‌دا بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی راپۆرته‌کان و دواجار خستنه به‌رده‌م گفتوگۆ‌و بڕیاردانی ناو کۆنگره، باسی له‌ئازادی بیروبۆچوون و ره‌خنه‌و گله‌یی وگازنده‌کان کرد که تێکڕا هه‌مووی به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفت و دیارده‌کانی گه‌نده‌ڵی وده‌سته‌گه‌ری و بچوک کردنه‌وه‌یان کۆنگره ڕێچکه‌ی بڕیاری خۆی گرت،له ته‌وه‌رێکی تردا و بۆ وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر سیاسه‌تی ی.ن.ک و پێگه‌و قورسایی یه‌کێتیى له‌سه‌ر ئاستی عيراق ناوچه‌که‌و کوردستان ئاماژه‌ی به‌ڕاپۆرتی گشتی کۆنگره کرد که مام جه‌لال خوێندیه‌وه‌و زۆر به‌وردی شیکاری بۆ قۆناغه‌کان و سیاسه‌تی یه‌کێتیى کرد‌و ده‌رس و په‌نده‌کانی ئه‌زمونی خه‌باتی تیا روونکرده‌وه‌و بۆچوونه‌کانی خۆی له‌ڕوانگه‌ی پێداویستیه‌کانی قۆناغه‌که‌وه خسته‌ڕوو،له ته‌وه‌رێکی تردا باسی له‌گرنگی په‌یڕه‌وی نوێکرد له‌وڕوانگه‌یه‌وه که‌په‌یڕه‌وێکی نوێ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و تیایدا سود وه‌رگیراوه له ئه‌زموون و په‌یڕه‌وی چه‌ندین حزبی ده‌سته‌خوشکی سۆسیال دیموکرات له‌ئه‌وروپادا به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌باتدا ده‌گونجێ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌شی به‌کۆڵه‌که‌ی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌کێتیى وه‌سفکرد که بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌رکی هه‌موو هه‌ڤاڵانه پابه‌ندبن به‌و په‌یڕه‌وه‌و وه‌ک ده‌ستووری حزب سه‌یری بکه‌ن،وه‌ک ئه‌و وتی بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وگه‌شه‌کردنه‌ده‌بێ که‌له‌گه‌ڵ به‌موئه‌سه‌سه‌کردنی حزبدا ڕێچکه ده‌گرێ،به‌رپرسی کۆمیته باسی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وئه‌وڕێژه به‌رچاوه کرد، له‌خۆ کاندیدکردن ئه‌مه‌شی به‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زیندوێتی یه‌کێتیى ناوبرد‌و شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌شی به‌چاوپۆشین له‌هه‌ر که‌موکوڕی و تێبینیه‌ک که‌له‌هه‌موو کۆنگره‌یه‌کدا تاڕاده‌یه‌ک ئاساییه به پرۆسه‌یه‌کی گرنگ وسه‌رکه‌وتوو باسی لێوه‌کرد، هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی و سه‌رخستنی ژماره‌یه‌ک له‌گه‌نجان و ڕێژه‌ی له‌سه‌دا بیستی ژنان وئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو دواتر داڕشتنه‌وه‌ی کاره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی وپۆسته‌کانی به‌سیماو خه‌سڵه‌تی ئه‌ونوێ بوونه‌وه‌یه دایه قه‌ڵه‌م،سه‌باره‌ت به‌ده‌ره‌وه‌و پێگه‌ی ڕێکخستنه‌کان له‌پانتایی کاری ڕێکخراوه‌ییدا، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامی سێهه‌مین کۆنگره وتی، ده‌ره‌وه هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌ڵمانیا نیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ئێمه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کان و ئاماده‌باشیه‌کانی لیژنه‌ی باڵای ده‌ره‌وه‌دا پرۆژه‌یه‌کمان گه‌ڵاڵه‌کردبوو بۆ کاری داهاتووی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و شێوازی کارکرنی به‌ڵام له‌میانه‌ی گفتووگۆی دووڕۆژی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ده‌ره‌وه‌دا هه‌موومان گه‌یشتینه ئه‌و خاڵه‌ی که له‌په‌یڕه‌ودا به‌ندێک بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان بکرێت و دواتر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا کۆنفره‌نسێک بۆ ده‌ره‌وه سازبکرێ و له‌وێوه بڕیار‌و ڕاسپارده‌کان و به‌رنامه‌ی ده‌ره‌وه بۆ کاری داهاتوو به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کان داڕێژرێ و ببێته ئه‌و به‌نده‌ی که‌له په‌یڕه‌ودا بۆده‌ره‌وه کۆنگره بڕیاری لێداوه، هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌دا داوای‌کرد که هه‌ڤاڵان به‌بیروبۆچوونه‌کانیان به‌شداری له‌ئاماده‌باشی ئه‌و کۆنفره‌نسه‌دا بکه‌ن، له‌کۆتایی قسه‌کانیدا رونیکرده‌وه که سه‌رکه‌وتنی سێهه‌مین کۆنگره وه‌ڵامێکی گرنگ و مێژوویی بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که گره‌ویان له‌سه‌ر چاره‌نوسی یه‌کێتی کردبوو،کۆنگره جارێکی تر مێژووی پڕ سه‌روه‌ری یه‌کێتی به‌زیندوێتی هێشته‌وه‌و یه‌کێتی ناو یه‌کێتی و ریزه‌کانیشی کرده چه‌پکه گوڵ و دیاری سه‌رکه‌وتنی مێژوویه‌ک له‌خه‌بات و به‌رده‌وامی له تێکۆشان، سه‌باره‌ت به‌چالاکی نوینه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ڵمانیاش له رۆژانی پێش کۆنگره‌و کۆنگره‌و دوای کۆنگره‌دا نه‌جاتی موهه‌ندیس روونیکرده‌وه که به‌هاوڕێیه‌تی چه‌ندین کۆمیته‌ی تری به‌شداربووی ده‌ره‌وه سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌به‌کان وکادرانی یه‌کێتیمان کردوو له‌چه‌ندین دیدار‌و چاوپێکه‌تندا سه‌رنجیانمان به‌لای بایه‌خی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و خه‌می هه‌ڤاڵان له‌به‌رامبه‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌دا بۆ گرنگی و بایه‌خی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و پێویستی داڕشتنه‌وه‌ی نوێ له تێگه‌یشتن و پشتگیری له قۆناغی داهاتوودا ڕاکێشا‌و له‌به‌رمبه‌ریشدا پشتگیری خۆیان راگه‌یاند.
له‌ته‌وه‌رێکی تردا سدیق کرژه‌یی به‌رپرسی که‌رتی کیل له‌به‌ر رۆشنایی بڕیار‌و ڕاسپارده‌و په‌یڕه‌وه‌ی نێوخۆی یه‌کێتیدا باسی له‌ماف و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام کردوو ئیلتیزام و پابه‌ندبوونی به په‌یڕه‌و کاروچالاکی وکاره‌کانی رێکخستنه‌وه به مه‌رجی ئه‌ندام بوون دایه قه‌ڵه‌م وله‌به‌رامبه‌ریشدا مافه‌کانی ئه‌ندامی وه‌ک به‌شداریکردن له‌پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریکردن به ده‌نگ و ڕه‌نگ و خۆپاڵاوتن و وه‌رگرتنی پۆست و به‌رپرسیارێتیدا به‌مافێکی یاسایی له‌ده‌ستووری حزبدا وه‌سفکرد،دواتر هه‌ڤاڵانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که به‌گه‌رمی وبه‌چڕوپڕی گفتوگۆ‌و دانیشتنه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد،شایانی باسه کۆبوونه‌وه‌که سێ کاتژمێری خایاند،ئه‌مێنێته‌وه بڵێین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پشووی قوتابخانه‌و هاوین ده‌ستی پێکردووه به‌چاوپۆشین له‌واده‌ی پشوو که‌له‌هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیادا هه‌ریه‌که‌و له‌واده‌یه‌کدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێکخستن و چالاکیه‌کانیان به‌رده‌وامی و گه‌رمی به‌خۆووه بینیوه ده‌توانین بڵێن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ره‌نجامه‌کانی سێهه‌مین کۆنگره‌ی تیا ده‌بینرێ به ئاراسته‌ی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه چوون.