PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا

ئه‌م كتێبه‌ له‌نووسین و ئاماده‌كردنی د.كارزان محه‌مه‌د-ه‌ ، نووسه‌ر له‌ كتێبه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتی خۆی رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕوو.

سه‌ره‌تا نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌ چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی خوێناوی نێوان عیراق و ئێران ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ حه‌ز و خۆلیای سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراق ده‌كات له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆلی جه‌زائیر، به‌ پێی ئه‌و پرۆتۆكۆله‌ رژێمی ئه‌و كاتی عیراق بۆ هه‌ره‌سهێنان به‌ شۆڕشی كورد ئاماده‌ بووه‌ ده‌ست له‌به‌شێك له‌ ماف و خاكی خۆی بێت له‌ كه‌نداو. نووسه‌ر هه‌روه‌ها له‌ كتێبه‌كه‌یدا هۆكاره‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ شیده‌كاته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی بیانی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتی له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕوانگه‌ی رۆژنامه‌ نووسانی بیانی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن هه‌ر یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسان روانگه‌ و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ خستۆته‌ڕوو و چۆن باسیان له‌ مه‌رگی هه‌زاران كه‌سی بێتاوان كردووه‌ كه‌ ته‌نها تاوانیان كوردبوون بووه‌.

هه‌ریه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسان به‌ وێنه‌ و ته‌سویر كاره‌ساته‌كانیان بۆ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گواستۆته‌وه‌ و ده‌ریان خستووه‌ كه‌ چۆن سه‌دام به‌بۆمبی كیمیایی هه‌زاران هاووڵاتی وڵاتی خۆی كۆمه‌ڵكوژ كردووه‌.

له‌به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر كورته‌ باسیك له‌ سه‌ر جینۆساید و مێژووی جینۆساید ده‌كات.

رۆژنامه‌نووسانی بیانی له‌ راپۆرته‌كانی خۆیاندا سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ركامیان له‌ گۆشه‌ی نیگای خۆیانه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.  بۆنموونه‌ جیم مۆر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتیكی تێروته‌سه‌لدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نووسه‌ر به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن به‌رپرسانی عیراقی حاشا له‌ بۆمبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن ، نووسه‌ر پشتی به‌ به‌ڵگه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی گاردیان كردووه‌ كه‌ چۆن باڵیۆزی عیراق له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بۆمبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه‌ باسی لێوه‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند میدیاكانی ئه‌و كاتی جیهان چه‌ندین به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ رای گشتی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌ڵام به‌جۆره‌ی پێویست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر به‌گه‌رمی به‌ هانای هه‌ڵه‌بجه‌ نایه‌ن و په‌رچه‌كردارێكی ئه‌وتۆیان له‌به‌رامبه‌ر رژێمه‌كه‌ی سه‌دامدا نابێت.

ئه‌م كتێبه‌ له‌دوو به‌ش پێكهاتووه‌ به‌شێكی یه‌كه‌م ئاماژه‌ به‌و میدیا و رۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ڕانه‌ كراوه‌ كه‌ باس له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌ له‌ كاتی بۆردومان كردنی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌ و به‌شی دووه‌میش وێنه‌ی ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و سایته‌ بیانییه‌كان خراونه‌ته‌ ڕوو كه‌ ڕۆماڵی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یان كردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمز ڕۆژی 27-3-1988 ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌ نامرۆیانه‌دا نزیكه‌ی 5 هه‌زار مرۆڤ و هاووڵاتی عیراقی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاته‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌م هێرشه‌ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام هاوكات ئیرانیش له‌ هه‌مان ناوچه‌دا گولـله‌ی كیمیایی به‌كار هێناوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ چ جۆر ماده‌ی كیمیایی به‌كارهێناوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی نه‌وایی وه‌قت چاپی پاكستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر سنوور عیراق و ئێران بۆردومانی كیمیایی كراوه‌ و زیاتر له‌ چوار هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیان ڕۆژی 24 ی ئازاری 1988 سه‌روتارێكی له‌ژێر ناوی " ئه‌و شاره‌ی كه‌ هه‌زارانی تیادا مرد" بڵاو كرده‌وه‌  و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ باڵوێزی عیراق له‌ به‌ریتانیا ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ هه‌وڵی دا ئه‌و تاوانه‌ی به‌عس به‌ درۆ بخاته‌وه‌ كه‌ دواتر هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرت.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌ به‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ناو ئاژانسه‌كانی جیهاندا كراوه‌.

ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ڕای پسپۆڕێكی به‌لژیكی و پزیشكی هۆڵه‌ندی چه‌كی كیمیایی دژی هاووڵاتی به‌ كارهێنراوه‌.

ئاژانسه‌كانی تری وه‌ك فه‌ره‌نسا، ڕۆیته‌رز ڕاپۆرتیان بڵاو كردۆته‌وه‌ و  رادیۆی كۆڵن و ڕادیۆ به‌لژیكا و ڕادیۆ ئۆسترالیا و ته‌له‌فزیۆنی فنلاند و سویسرا و هۆڵه‌ندا باسیان له‌كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌.

له‌به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وێنه‌گری ئێرانی كراوه‌ كه‌ خۆیان له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بوون و وێنه‌یان له‌ قوربانیانی شاره‌كه‌ گرتووه‌ و له‌ناو میدیاكان به‌ تایبه‌تی میدیای ئێراندا بڵاویان كردۆته‌وه‌.

 ناوی كتێب/ جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ئاماده‌كردنی/ د. كارزان محه‌مه‌د
دیزاینی ناوه‌/ ئازاد حاجی
دیزاینی به‌رگ/ ئه‌بوبه‌كر مه‌لا عه‌بدوڵڵا
نۆره‌ی چاپ/ چاپی دووه‌م 2018
چاپخانه‌ / ئاسیا
تیراژ/ 400 دانه‌


PUKmedia ناساندن جه‌واد حه‌یده‌ری


وێنە هەواڵ
  • image04
  • ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • عادل موراد كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • یه‌كێتی سه‌ركه‌وت

  • image04
  • له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ت سوورم

  • image04
  • ئه‌مریكا به‌بڕی 50 هه‌زار دۆلار هاوكاری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات

  • image04
  • به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت

  • image04
  • زیاتر لە 900 هەزار كەس بەشداری دەنگدانی تایبەت دەكەن

  • image04
  • 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت


                                           

رێوشوێنی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد بۆ سلێمانی


هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و به‌هرۆز گه‌لاڵی نوێنه‌ری یه‌ك...


  وێنه‌.. هه‌ڤاڵانی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له‌ عادل موراد ده‌كه‌ن
  كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا سوپاسی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات
                                           

سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان


شکسـپیر دەڵێ:" لە جیـهاندا سەرینـێک نییە، کە لە باوەشـی دایـک نەرمتـر بـێت"

منداڵ بە هەر هۆیەکەوە ب...


  سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان
  د.هیشام: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌نێو به‌ندكراوه‌كانى هه‌رێمدا نیه‌
                                           

سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق

ھه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا ته‌نھا ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خراونه‌ته‌ڕوو و ...


  ئامارو داتاكان: یەكێتی لە خزمەتگوزاریشدا هەر یەكەمە
  تره‌مپ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌شێوێنێت


کاریکاتێر