riklam

ئاسایش دەستبەسەر بڕێكی زۆر تەقەمەنی و یاری ئاگریندا دەگرێت

کوردستان 05:13 PM - 2017-06-24
.

.

هۆبەی ئابوری ئاسایشی رانیەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لەتەقەمەنی و یاری ئاگرین رادەگەیەنێت و ئاماژەش بەوە دەدەن كە هەر دوكاندارو خاوەن ماركێتێك ئەم یارییە ئاگرینیانە بفرۆشێت روبەڕووی سزا دەبێتەوە.

لەڕاگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، هۆبەی ئابوری ئاسایشی رانیە رونیكردۆتەوە: بەر لەهاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی ماركێت و دوكانەكانی ناو بازاڕی رانیە  دەستیان گرتوە بە سەر (991) پاكەت لە تەقەمەنی و یاری ئاگرین.

ئاماژە بەوەشدراوە: بەڵێننامە لەو كەسانە وەرگیراوە  كە ئەم یاری ئاگرین و تەقەمەنیانەیان فرۆشتوە تا جارێكی تر ئەم كارە دوو بارە نەكەنەوە، ئەگەر دووبارە ببێتەوە روبەڕووی سزای  یاسایی دەبنەوە.

لەكۆتایی راگەیاندراوەكەشدا داوا لەهاووڵاتیان دەكەن بەمەبەستی زیاتر كۆنتڕۆڵكردن و سنورداركردنی فرۆشتنی ئەم جۆرە یاری و تەقەمەنیانە  هەركاتێك زانیاریان هەبوو لەسەر فرۆشتنیان هێزەكانی ئاسایش ئاگادار بكەنەوە. 

PUKmedia هونەر حەسەن - رانیە

 

87.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket