riklam

راگەیەنراوێك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:01 PM - 2017-06-24
.

.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان دەكات و دەشڵێت: ئومێدەوارین سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین. 

 

پیرۆزبایی بۆ جەژنی رەمەزان

جەماوەری دڵسۆزی كوردستان!

سەرەرای ئاستەنگە ئابورییە ئازار بەخشەكەی كوردستان، ئەمساڵیش، گەلی خۆراگری كوردستان، بەداراو نەدارەوە، ئەركی رەمەزانیان، وەكو ئەرك‌و نەریتی ئیسلامی، جێبەجێ كرد، بۆیە دڵنیایین بەویژدانێكی ئاسودەوە، بەرەو رووی جەژنی رەمەزان دەڕۆن‌و بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیشەوە، وەكو هەموو ساڵێك، گەردن ئازادی لەیەكتر دەكەن. 

جەژن، بۆنەیەكە، مناڵ بەخۆشی‌و گەورەش بەلێبوردەیی، رۆژانی دەبەنەسەر. لەم جەژنەدا ئومێدەوارین، سەرەڕای جەژنی ئاسایی كوردەواری، مژدەی سازانی سیاسیش بكرێتە چەپكە گوڵی جەژنە پیرۆزە. هەتا پیلانەكانی دوژمنانیش یەكیان نەخستوین، دەبا بەویستی چارەنوسازی خۆمان، ریزی نیشتمانیمان یەكبخەین‌و كێشەكانمان تێكڕا چارەسەر بكەین. 

جارێكی تر پیرۆزە جەژنی رەمەزان، ئومێدەوارین جەژنی قوربان، دوا جۆش‌و خرۆشی سەركەوتنی ریفراندۆم، سەر بڵند بگێڕین‌و سەربڵندییەكەش، بۆ گەلەكەمان‌و هێزە سیاسیەكانی كوردستان پێكەوەبێ‌.

- جەژنتان پیرۆز، نەتەوەی دلێری هەر  چوار بەشەكەی كوردستان.

- جەژنتان پیرۆز، جەنگاوەرانی ئازادی لەسەنگەرەكانی پێشەوەی قوربانیدان.

- جەژنتان پیرۆز، ئەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و دڵسۆزانی كوردو كوردستان..

- جەژنتان پیرۆز، ئەی گەلانی گەردن ئازادیخواز.

 

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

24/6/2017

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket