riklam

رۆژنامەنوسێكی دیكەی تیمە فەرەنسیەكە گیانیلەدەستدا

ژنان‌ 04:49 PM - 2017-06-24
.

.

تەلەفزیۆنی فەرەنسا رایگەیاند ڤیرۆنیك رۆبێری ژنە رۆژنامەنوس كە لەكاتی روماڵی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ چەند هاوِێیەكیدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لەموسڵ بریندار بوون گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی كۆمپانیای (فرانس تەلەفزیۆن)ی فەرەنسا رایگەیاندوە، ڤیۆرنیك رۆبێر، دوای بریندار بوونی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەكەوە لەموسڵ، لەبەغدای پایتەخی عیراق نەشتگەرییەكی بۆ كراوەو شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی رەوانەی نەخۆشخانەیەكی سەربازی نزیك پاریس كراوە، بەڵام ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2017 بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

رۆژی دوو شەممەی رابردوو، تیمێكی رۆژنامەوانی فەرەنسی لەبەرەكانی جەنگ لەشاری موسڵ كاتێك سەرقاڵی روماڵیكردنی پێكدادانەكان بوون، بۆمبێك پیایاندا تەقییەوەو بەهۆیەوە بەختیار حەداد كە وەرگێڕێكی كورد بوو لەگەڵ تیمە فەرەنسەكەیە كاری رۆژنامەنوسی دەكرد لەگەڵ ستیڤان ڤیلنۆڤ دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە رۆژنامەنوسە، لە بەیاننامەیەكدا وێڕای هاوخەمی بۆ خانەوادەكەی و كۆمەڵەی فرانس تەلەفزیۆن، ئاماژەی بەئازایەتی ڤیرۆنیك كردوە لەروماڵی شەڕی موسڵدا.

PUKmedia ئاژانسەكان  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket