riklam

تیلرسۆن: واشنتۆن پشتیوانی ریفراندۆمه‌كه‌ی ھه‌رێم ناكات

کوردستان 03:04 PM - 2017-06-24
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: واشنتۆن پشتیوانی له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ناكات.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مڕۆ 24-6-2017، رایگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ  حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ریكس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ واشنتۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ناكات.

 راشیگه‌یاند: هه‌رله‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا شه‌ڕی تیرۆرو پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵیان تاووتوێكردووه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی و ھاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی واشنتۆن بۆ به‌غدا له‌ شه‌ڕی دژی داعشداو به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه‌ كه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ئه‌مریكا ھاوكاری به‌رچاوی حكومه‌تی عیراق بكات.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket