یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر كۆبوونەوەكەی بارزانی راگەیاند
ی.ن.ک 03:43 PM - 2017-06-06
.
یەكێتی رایدەگەیەنێت بەوەفدێك بەشداری كۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: یەكێتی بەوەفدێك بەشداری كۆبوونەوەی لایەنەكان لەگەڵ بارزانی دەكات.
وتیشی: هەر كۆبوونەوەو گفتوگۆیەك بۆ باشتركردنی بارودۆخی سیاسی و ئابوری كوردستان بێت، یەكێتی لەبەر بەرژەوەندی گشتی بەشداری تێدا دەكات.
هەر لەبارەی كۆبوونەوەكەو بەشداریكردنیشەوە، هەریەك لەبزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاند كە نوێنەریان بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا ناكات كە بڕیارە لەنێوان لایەنەكانی سیاسیەكانی هەرێم و مەسعود بارزانیدا بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەشەوە شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بەمیدیای رەسمی گۆڕانی رایگەیاندوە: بەشداری كۆبونەوەكەی سبەینێی مەسعود بارزانی و لایەنە سیاسییەكان ناكەین، چونكە بڕوامان وایە بەر لە هەموو پرسێك پێویستە پەرلەمان كارابكرێتەوە، هەروەها پێویستە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان باش بكرێت.
هاوكات رێبوار حەمەد وتەبێژی رەسمی كۆمەڵی ئیسلامیش بە PUKmediaی راگەیاند: كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەگەڵ مەسعود بارزانی ناكات.
PUKmedia گۆران وەهاب
هەواڵی زیاتر
-
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-06-05 -
ڤاكسینی رووسی و هیوایەك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە
09:47 PM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
12:34 PM - 2026-06-05
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
12:05 PM - 2026-06-05
سەرۆک بافڵ: حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت
11:52 PM - 2026-06-04
قوباد تاڵەبانی سوپاسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ خزمەتیان لە هەرێم و عیراق
09:09 PM - 2026-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
کوردستان 08:43 PM - 2026-06-05 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 03:24 PM - 2026-06-05 -
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
کوردستان 12:34 PM - 2026-06-05 -
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
عیراق 12:05 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
جیهان 10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
کوردستان 08:55 AM - 2026-06-05



.jpg)

.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

