كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی هاوكاری زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی ده‌كات
kurdistani 09:57 AM - 2013-06-04
20 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه به زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی
رۆژی 3-6 زانكۆی ئه‌مریكی عیراق- سلێمانی (AUIS) ڕایگه‌یاند كه كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی، بڕی 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك هاوكاریی به‌خشیوه به زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له په‌ره‌پێدانی مرۆیی له كوردستان و گه‌شه‌پێدانی خوێندنی باڵا.
د.ئه‌ساناسیه‌س مۆلاكیس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی عیراق- سلێمانی، رایگه‌یاند: ئێمه سوپاسگوزاری كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجین، بۆ ئه‌م هاوكاریه گرنگه‌و سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا-ین، بۆ هاوكاری و پشتگریی به‌رده‌وامیان له‌م زانكۆیه، كه مه‌به‌ستمانه ناوه‌ندێكی پێشه‌نگ له پێگه‌یاندن و فێركردنی نه‌وه‌كانی نوێی ئه‌م وڵاته‌بین.
ئه‌م به‌خشینه مادییه كراوه‌یه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆ و ته‌واوكردنی ژێرخان و پێویستییه‌كانی زانكۆ و به‌پێی رێكه‌وتنامه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و حكومه‌تی هه‌رێم، زانكۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام راپۆرت ده‌داته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و گه‌نه‌ل ئینێرجی ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه.
محه‌مه‌د سه‌پیل، سه‌رۆكی گه‌نه‌ل ئینێرجی وتی، زانكۆی ئه‌مریكی عیراق له سلێمانی، نه‌ك ته‌نها ناوه‌ندێكی زانستی نایابه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م عیراقیشدا، ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تێبینی سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانیمان كردووه‌و له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و زانكۆیه ده‌بێته سه‌نته‌رێكی ئه‌كادیمی و كه‌لتوری پێشه‌نگ و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر ئه‌كادیمیه‌كان و رۆشنبیران و نه‌وه نوێیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بۆ خۆی راده‌كێشێت، ئه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه بۆته‌مایه‌ی هاوكاری كردنمان بۆ زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌پیلی گه‌نه‌ل ئینێرجی وتیشی: زانكۆی ئه‌مریكی عیراق-سلێمانی، شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه ببێته سوودمه‌ندێك له ژماره‌یه‌ك له به‌خشینه‌كانی خێرخوازانی وه‌ك گه‌نه‌ل ئینێرجی كه بڕوای به توانای دامه‌زراوه‌كه هه‌یه بۆ تواناسازی، هه‌ره‌ها دروشمی ئێمه بریتییه له (با ڕووناكی له‌وێ هه‌بێت) ئه‌مڕۆ ده‌بێت چیتر بووترێت، سه‌باره‌ت به هه‌موو كێشه تاریك و ئاڵۆزه‌كان كه هه‌موومان له‌م جوگرافیه‌دا به‌ره‌وڕووی ده‌بینه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه با ڕووناكی له‌وێ هه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووناكییه بێته دی، زانكۆی ئه‌مریكی عیراق- سلێمانی، ده‌بێت مه‌شخه‌ڵه‌كه به‌رز بكاته‌وه، ئێمه وه‌ك گه‌نه‌ل ئینێرجی شانازی ده‌كه‌ین كه ببینه به‌شێكی نه‌پچڕاوی په‌ره‌پێدانی ئه‌م دامه‌زراوه ڕووناككه‌ره‌وه‌یه.
زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویسته و موڵكی كه‌س نیه و پشكی هیچ لایه‌نێكی تایبه‌تی تیا نیه، به‌ڵكو موڵكێكی گشتیه بۆ به‌رژه‌وندی گشتی كار ده‌كات.
بۆ ئاشنابوون به كۆمپانیای ناوبراو سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه بكه
www.genelenergy.com
بۆ زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌و هاوكارییانه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی وه‌ریگرتووه، سه‌یری ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه
http://auis.edu.iq/support_auis
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

