حاكم قادر: پشت بەخۆو بەخەڵك بەستن پرەنسیپی سەرەكی یەكێتی بووە
kurdistani 05:05 PM - 2013-05-22
بەشداری لە سەیرانە گەشتێكی مەكتەبی كۆمەڵایەتی دەكات
ئەمڕۆ 2013/5/22، حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان بەهاوڕێیەتی حامید حاجی غالی ئەندامی سەركردایەتیو لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتیو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەشداری لە سەیرانە گەشتێكی لێپرسراوانی ناوندەكانی سەر بە مەكتەبی كۆمەڵایەتی لە ناوچە جیاجیاكانو ئەندامانی ئەنجومەنی مەكتەبی كۆمەڵایەتی كرد لە سەیرانگای زێوێ.
لە گفتوگۆیەكی كراوەدا لەگەڵ ئامادبووان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەرلەنوێ بەناوی مەكتەبی سیاسییەوە سوپاسو دەستخۆشی لە مەكتەبی كۆمەڵایەتیو كادرو ئەندامانی كرد كە دڵسۆزانەو لەخۆبوردووانە ئەركەكانیان راپەڕاندووەو رۆڵی خۆیان گێڕاوە لە بواری كاركردنیاندا.
هەروەها باسی مێژووی خەباتو تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد كە ئێستا لە سەروبەندی یادی 38 ساڵەی دامەزراندنیدایەو لەماوەی تەمەنیدا چەندین دەستكەوتی گەورەی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانو مافە نەتەوەییە رەواكان بەدەستهێناوەو هەمیشە پرەنسیپی پشت بەخۆبەستنو پشت بەخەڵك بەستنی بە دروشمی سەرەكی خۆی داناوەو پەیڕەوی كردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا باسی رۆڵی بێوێنەو دیاری سەرۆك مام جەلال-ی كرد وەك رابەرێكی نموونەییو گەورەی كورستانو عیراقو ناوچەكە كە بڵاوبوونەوەی نوێترین وێنەكانی بووە مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەكو، وتی: "هەمووان هیواخوازین بەتەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە ناومان".
هەر لەمیانی وتەكانیدا رۆشنایی خستەسەر رەوشی ئەمڕۆی عیراقو هەرێمی كوردستانو، رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتوانی لەو ئازادیو دیموكراسیو پانتاییە بەرفراوانەی ئازادیی رادەربڕین دەكات كەلە كوردستان بەرقەرارە.
وتیشی: پێویستە چاكسازیو دژایەتی گەندەڵی بكەینە ئەولەویەتی كارو ئەركە گرنگەكانمان لەپاڵ كاركردنی لێبڕاوانەمان بۆ چەسپاندنی حوكمی یاساو سەروەربوونی لە كوردستاندا.
لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئەوەی خستەڕوو كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داوە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری بكاتو پێیباشە هەڵبژاردنیش بە لیستی نیمچە كراوە بێتو لەوبارەیەشەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەدا گفتوگۆ دەكەین.
لەلایەن خۆیانەوە لێپرسراوانی ناوەندەكانو ئەندامانی ئەنجومەنی مەكتەبی كۆمەڵایەتی ئازادانە چەندین تێبینیو پرسیاریان خستەڕوو، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیش وەڵامو روونكردنەوەی پێویستی لەبارەی سەرجەمیانەوە پێشكەشكردن.
PUKmedia راگەیاندنی دەستەی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

