كونسوڵی گشتی روسیا: خۆشحاڵم بە باشتربوونی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی
kurdistani 04:45 PM - 2013-05-22
كونسوڵی گشتی روسیاو رزگاری عەلی كۆبوونەوە
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2013/5/22، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیو لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی تەحسین نامیق یاریدەدەری لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەو ژمارەیەك لە ئەندامانو كادیرانی مەكتەبی پەیوەندییەكان پێشوازیكرد لە ڤالێری پۆسپیلۆڤ كونسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ لە هەرێمی كوردستانو وەفدی هاوڕێی.
لەسەرەتای دیدارەكەدا رزگار عەلی بەپێویستیزانی ئەم جۆرە دیدارو بەسەركردنەوانە بەردەوامییان هەبێت لەپێناو پتەوتركردنی پەیوەندی نێوان گەلی كوردو گەلانی روسیاو، ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی هەڤاڵ مام جەلال كرد لە داڕشتنی ئەو پەیوەندییە لە ماوەی رابردوو، هەروەك ئاماژەی بەپێگە گرنگەی روسیای فیدراڵ لە ستراتیژییەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستو هاوكێشە نێودەوڵەتیەكان.
وتیشی: بوونی گۆنسوڵخانەی گشتی روسیا لە هەولێری پایتخەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە پتەوەكانی نێوان هەردوولاو، بۆ پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە پێشنیاریكرد كە بنكەیەكی رۆشنبیری روسیا لە شاری سلێمانی بكرێتەوە بەو پێەی كە شاری سلێمانی پایەتەختی رۆشنبیری كوردستانە.
پاشان رزگار عەلیو وەفدی میوان بە گرنگییەوە باسیان لە رەوشی ناوچەكە كردو هەردوولا هاورابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت قەیرانی سوریا بە رێگەی دیالۆگو گفتوگۆ چارەسەر بكرێتو مافی هەموو لایەك دەستەربەر بكرێت، تاكو گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بتوانێت لە سایەی حكومەتێكی دیموكراتدا مافە رەواكانی خۆی بەدەست بهێنێت.
هەروەها باس لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كراو، رزگار عەلی داوای كرد كە وڵاتی روسیا بە گرنگییەوە بڕوانێتە ئەو پرۆسەیەو پشتگیری لێبكات.
لای خۆشیەوە كۆنسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان سوپاسیو پێزانینی خۆی ئاراستەی لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ ئەو پێشوازییەو خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بۆ باشتربوونی تەندروستی فەخامەتی سەرۆك مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراقو هیوای خواست كە پەیوەندی نێوان گەلی كوردو گەلانی روسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەرەوە پێشەوە بچێت.
وتیشی: كاركردنی كۆمپانیای نەوتی گازپرۆمی روسی لە هەرێمی كوردستان ئاماژەیە بۆ باشی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمو روسیاو هەروەها پەیوەندییە بازرگانیەكان.
لەكۆتاییدا لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان داوایكرد كە كۆمپانیا روسییەكان بەپێی بورای خۆیان بەشداری پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بكەن.
PUKmedia راگەیاندنی مەكتەبی پەیوەندیيەكان
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

