riklam

بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ نوجێفی كۆده‌بنه‌وه‌

kurdistani 04:22 PM - 2013-05-22
گفتوگۆیان له‌باره‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ كرد

گفتوگۆیان له‌باره‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ كرد

ئه‌مڕۆ 22-5  له‌سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراقی فیدراڵ و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ پارێزگارانی نه‌ینه‌واو دیاله‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ لیستی ئه‌لعیراقییه‌.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدار بوون سه‌ره‌تا سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق باسی بارودۆخی قه‌یراناویی عیراقی كردو ئاماژه‌ی به‌ئاڵۆزتربوونی ره‌وشی ئه‌منیی وڵات و نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی و تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی دیكه‌و پێشێلكردنی ده‌ستور كرد، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی خۆی راگه‌یاند له‌وه‌ی كه‌ عیراق له‌ لێواری ئاگرێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیه‌ت و به‌ پێویستیشی زانی پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراق بچێته‌ سه‌ر رێڕه‌وێكی دروست.

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كردو نیگه‌رانیی خۆیشی له‌ قووڵتربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و شڵه‌ژانی باری ئه‌منی و سیاسیی عیراق به‌ ئاماده‌بوان راگه‌یاندو وتی: به‌ر له‌ ساڵێك باسی ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌م كرد كه‌ وڵات پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێشبینیی ئه‌وه‌شمكرد كه‌ ئاڕاسته‌ی كێشه‌كان به‌ره‌و كه‌شێكی پڕ مه‌ترسی و تاكڕه‌وی و نكۆڵی ده‌ڕوات.

 بارزانی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفته‌كان پێشێلكردنی ده‌ستورو پشتگوێخستنی پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌ت بوه‌.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق و گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسیی عیراق بوو، ئاماده‌بوان راوبۆچونی خۆیان له‌مه‌ڕ پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و چۆنییه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و پابه‌ندبون به‌شه‌راكه‌ت خسته‌ڕوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket