riklam

پۆڵەندا ڤیزا بە بەهاوڵاتیانی هەرێم دەدات

kurdistani 03:57 PM - 2013-05-22
كونسوڵی پۆڵەندا: لە ماوەیەكی نزیكدا ڤیزا دەدەین بە هاوڵاتیان

كونسوڵی پۆڵەندا: لە ماوەیەكی نزیكدا ڤیزا دەدەین بە هاوڵاتیان

لەمیانی دیدارێكی نێوان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو رۆما چاتا كیوكس كونسوڵی گشتی نوێ پۆلەندا لە هەولێرو وەفدی یاوەری، باس لە رەوشی ئەمڕۆی عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و پەیوەندی دۆستایەتی‌و هاركاریی نێوان گەل‌و حكومەتی هەرێم‌و پۆلەندا كرا.

 

لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگییەكانیان كردووە بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندییەكان‌و ئاڵوگۆڕی وەفدە بازرگانی‌و حكومییەكان‌و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پۆڵەندا لەبواری ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان‌و بەتایبەتیش ئاسانكاری بۆ بەشداربوونی كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە.

 

كونسوڵی گشتی پۆڵەندا، رایگەیاند: ئەوان لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی بەم نزیكانە ڤیزا لە كونسوڵگەریەكەیانەوە بدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم، كە ئەوەشی بە بەرەوپێشچوونێكی گرنگی پەیوەندییەكانی هەردوولاو برەودانی كارو خزمەتگوزاریەكانی كونسوڵگەری وڵاتەكەیان لەقەڵەمدا.

 

PUKmedia راگەیاندنی پارێزگای هەولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket