ئەڵمانیا.. دووەم كاروانی زیانلێكەوتووانی ئەڤاستین چارەسەریان بۆ دەكرێت
kurdistani 03:38 PM - 2013-05-22
ئەڵمانیا.. دووەم كاروانی زیانلێكەوتووانی ئەڤاستین چارەسەریان بۆ دەكرێت
دووەمین گروپی ئەوانەی بەدەرزی) ئەڤاستین( لە مانگی رابردوودا لە هەولێر دووچاری زیانلێکەوتنی چاویان بوون، بۆ چارەسەر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە گەیەنرانە شاری (هایدلبێرگ) ی ئەڵمانیاو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو وڵاتە رێوشوێنی پێویست و کارئاسانی بۆکردن..
بە گەیشتنیشیان، کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کردن و هاوکاری و کارئاسانی خۆیانی لەماوەی چارەسەرکردنیاندا بۆخستنە ڕوو.
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا د. رێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردنە دەرەوەی ئەو نەخۆشانەی راگەیاند، کە مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بەهۆی چارەسەركردنی هەڵە بە دەرزی (ئەڤاستینەوە) چاویان زیانی پێگەیشت و تووشی و ئازار بوون و بەشیکیشیان دووچاری لەدەستدانی بینایی بوون، رۆژی 21-5 کاروانی دووەمی ئەو نەخۆشانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، کە ژمارەیان 20 نەخۆش بوو و 18 كەس لە ئەندامانی خێزانەكانیان یاوەرییان دەكردن، بە هاوڕێیەتی د. عامر عومەرعەلی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە فڕۆکەخانەی دوسلدۆرف- ی ئەڵمانیاو لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا پێشوازییان لێکراو گەیەندرانە شاری هایدلبێرگ.
رۆژی هەینی رابردووش لەڕێگەی فڕۆکەخانەی فرانکفۆرتەوە بەشی یەکەمی ئەو زیانلێکەوتووانە گەیەندرانە کلینیکی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو لە شاری هایدلبێرگ و نەشتەرگەرییان بۆئەنجامدرا.
دەشتی حەمەڕەش بە نوێنەرایەتی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و بە پشتگیری ئەنجومەنی وەزیران ،وەک بریاردرابوو ئەو زیانلێکەتوانە بۆ چارەسەر بگەیەندرێنە ئەڵمانیا، وەک نوینەرایەتی ئەڵمانیا لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئاگادارکراینەوە کە سەرپەرشتی کەیسی چارەسەركردنەكەیان بکەین، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە دەگەیەندرێنە ئەڵمانیا.
وتیشی: رۆژی هەینی رابردوو 17-5 یەکەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە کە ژمارەیان ٧ زیانلێکەتوو بوو و هەر یەکێکیان یاوەرێکی لەگەڵدا هاتبوو، لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت وەک نوینەرایەتی پێشوازیمان لێکردن و گەیاندماننە کلینیکی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو و نەشتەرگەرییان بۆئەنجامدرا.
دەشتی حەمەڕەش ئاماژەی بەوەشدا كە پێشتر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کلینیکی هایدلبێرگ لە پەیوەندیدا بووە و لەسەر میكانیزمی ئەو چارەسەرکردنە گفتوگۆ و رێکكەوتنیان لەوبارەیەوە کردبوو.
راشیگەیاند: کاروانی دووەمی ئەو زیانلێکەوتوانە رۆژی سێ شەممە 21-5 کە ژمارەیان 20 نەخۆشی زیانلێکەتووی هەمان کەیس و 19 کەسیش لە کەسوکاریان کە بە یاوەری لەگەڵیاندا هاتبوون، گەیشتنە فڕۆکەخانەی دوسلدۆرف و ئەوەی پێویستبوو لە کارئاسانی و هاوکاری گەیاندماننە شاری هایدلبێرگ و شوێن و جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابینکراو نەخۆشێکی تریش بەداخەوە لەبەرئەوەی ڤیزاکەی تەواو نەبوو بوو هێشتا نەیتوانیوە بگات، ئەوانەی گەیشتوون لە ئەمڕۆوە 22-5 و رۆژانی دواتر لە کلینیکی چاو لە هایدلبێرگ دەست بە چارەسەرکردنیان دەکرێت.
کۆی گشتی نەخۆشەكان 28 کەسن، یەکێکیان هێشتا ڤیزای تەواو نەبووەو نەگەیشتووە، سەرجەمیان لەگەڵ یاوەرەکانیان 57 کەسن، وەک نوێنەری مەکتەبی نوێنەرایەتی و سەرپەرشتیاری کەیسی چارەسەری ئەو نەخۆشانە پێی راگەیاندین: بە ئەرکی خۆیان دەزانن وەک مەکتەبی نوێنەرایەتی لە ئەڵمانیا لەسەر رێنمایی و راسپاردەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی ئەڵمانیا بڕۆن، لەو سۆنگەیەشەوە پێشتر ئامادەکارییان بۆ هاتنی زیانلێکەوتووەكان كردبوو.
سەبارەت بەو نەشتەرگەری و چارەسەرانەی کە بۆ گروپی یەکەم کراوە، بەختیار محەمەد عەلی بەڕێوەبەری تاقیگەی هەولێرو کارمەندی وەزارەتی تەندروستی کە یاوەری گروپی یەکەمی کردووە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەو 27 کەسەی کە تائێستا وەک نەخۆشی زیانلیکوتووی چاو لە کەیسی نەخۆشخانەی رزگاری گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، دووکەسیان چاک بوونەتەوەو پێنجیشیان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، هەیانە چاوێک یان هەردوو چاوی لەدەستداوە، ئومێد دەکرێت سەرجەم ئەو نەخۆشە زیانلێکەتووانەی تریش کە لە گروپی دووەمدا گەیشتوون چارەسەریان بۆ بکرێت و بگەرێنەوە کوردستان.
مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر وەک سەرچاوەکانی وەزارەتی تەندروستی و میدیاکان ئاشکرایانکرد، ژمارەیەک نەخۆش بەهۆی دەرزی (ئەڤاستین) ـەوە تووشی کارەسات و زیانێکی زۆربوون و تەندروستی چاویان تێکچوو، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە لیژنەی بەدواداچوون لێپێچینەوەی لەسەر پێکهێنراوە.
- کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەخۆشەکانیان بەسەرکردەوە
دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە PUKmedia ی راگەیاند: بەهاوڕێیەتی کارگێڕانی کۆمیتە (سنەوبەر بابان، عەباسی وەستا شەریف) و کەرتی هایدلبێرگ هەر لەگەڵ گەیشتنیان سەردانی ئەو گروپە نەخۆشە زیانلێکەوتووانەی چاویانکرد، کە بۆ چارەسەر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەیەندرابوونە ئەڵمانیا.
لەو سەردانەدا بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ ئەو نەخۆشانە خواست، ئومێدیشی خواست کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژی ئەوانەی بازرگانی بە دەرمانی نایاسایی و بێ مۆڵەتەوە دەکەن و داوایکرد بخرێنەبەردەم لێپرسینەوەی یاسایی و سزای خۆیان وەربگرن.
وەفدی کۆمیتەی ئەڵمانیا لە کاتی گەیشتنی ئەو گروپەدا هەموو ئامادەییەکی پیشاندا بۆ هاوکاری و کارئاسانی و لە روانگەی خەمخۆری و دڵسۆزی و هاوسۆزییەوە دەستپێشخەری خۆشیانکردە نمونەی مۆدێلێک، کە هەستی نیشتمانی لەمیانەی پەیوەندی راستگۆیانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خەڵکی کوردستاندا بەرجەستە دەکات.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا کۆمیتەی ئەڵمانیا بە زیانلێکەتووەکانی چاوی راگەیاند كە لەبواری خزمەتگوزاری و کارئاسانی و رێنماییدا، لەماوەی رۆژانی چارەسەریاندا لە خزمەتیاندا دەبن و هەر لە یەکەمین سەردان و بەسەرکردنەوەشدا ئەوەیان سەلماند، لە بەرمبەردا زیانلێکەوتووەکانی چاو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەدەنگەوەهاتن و ئەو ئامادەییە نیشاندا، کە حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی ئەڵمانیای حکومەتی هەرێم بۆی کردوون و سوپاسی هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- یشیان کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە.
PUKmedia شەهاب عوسمان - ئەڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

