riklam

لە دانیمارك ئامادەكاری بۆ یادی 38 ساڵەی یەكێتیی دەكرێت

kurdistani 02:16 PM - 2013-05-22
.

.

به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ یادکردنه‌وه‌ی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان،  ئه‌نجومه‌نی کۆمیته‌ی دانیمارك به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ردار محه‌مه‌د لێپرسراوی کۆمیته‌ و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م که‌رته‌کان، كۆبووەوە.

سەرەتا به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارک خۆشحاڵی نیشاندا بە باشبوونی ته‌ندروستی سەرۆك مام جه‌لال، هیواشی خواست له‌ زووترین كاتدا بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان، پاشان كورتەیەكی لەبارەی بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خستەڕوو.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا سەردر محەمەد ئاماژەی بە كاری رێكخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی رێكخستنه‌كان كردو بە ناوی کۆمیتەوە سوپاس پێزانینی خۆیانی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کان کرد، کە وەك ماندوونه‌ناسێك خۆبەخشانە به‌رده‌وامی به‌کاری رێکخستن ده‌ده‌ن و دەرەنجامەکەشی له‌و بەرەوپێشەوچوون و گەشەکردنەدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

لیپرسراوی كۆمیتەی دانیمارك باسی لە نزیکبوونەوەی یادی 38 دامەزراندنی یەکێتیی کردو بە پێویستیانزانی هه‌وڵبدرێت لە سنووری سەرجەم کەرتەکان بە پێی توانا چالاکییەکی شایستە بکرێت، هەروەها وەك کۆمیتەش بە هاوکاری رێکخستنەکانی ئارهوس و ڤایلە لە دوورگەی یولاند، بەشێوەیەکی شایستە یادەکە بەرز و پیرۆز
رابگیرێت، هاوکات رێکخستنەکانی نیستڤیژیش لەو دەڤەرە چالاکییەکی شایستە بەم بۆنەوە ئەنجامدەدەن.

له‌ كۆتاییدا هه‌ریه‌ك له‌ ئاماده‌بووان راپۆرتی به‌ش و كه‌رته‌كانیان خسته‌ڕوو له‌ڕووی كارو چالاكی و پێشنیاره‌كانیانه‌وه ئاماژه‌یان دابوو به‌ کارو چالاکییه‌کانی داهاتوویان‌، هه‌روه‌ک لیژنه‌یه‌کیش پێکهێنرا بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی ئاهه‌نگی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ وڵاتی دانیمارک، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ 2-6 به‌ڕێوه‌بچێت.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket