riklam

هەڵكەندنی خەندەقەكەی كەركوك دەستیپێكرد

kurdistani 12:56 PM - 2013-05-22
هەڵكەندنی خەندەقەكەی كەركوك دەستیپێكرد

هەڵكەندنی خەندەقەكەی كەركوك دەستیپێكرد

لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی شاری كەركوك لە كردەوە تیرۆریستییەكان و رێگرتن لە دزەكردنی گروپە تیرۆریستییەكان بۆ ناوەوەی شارەكە، پڕۆژەی لێدانی (خەندەق) بەدەوری كەركوكدا چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو پڕۆژەیە ماوەی دوو رۆژە دەستكراوە بە كاكردن تێیدا و بودجەی تەرخانكراویش سێ ملیارو 500 ملیۆن دینارە.

وتیشی: پڕۆژەكە پێكهاتووە لە هەڵكەندنی خەندەقێك بە چواردەوری شاری كەركوكدا بە درێژی (52كم) و قوڵی (2م ) و پانی (3م)، لەگەڵ ئەوەشدا بەربەستێكی گڵ دروستدەكرێت و هەریەك لە فەرمانگەكانی (رێگاوبان، شارەوانی، سەرچاوەكانی ئاو) سەرپەرشتی ئەو كۆمپانیایە دەكەن كە پڕۆژەكە جێبەجێ دەكات، گرنگی پڕۆژەكەش لەوەدایە كۆنتڕۆڵی رێگە لاوەكییەكان دەكرێت، كە پێشتر تیرۆریستان لێوەی دەهاتنە شاری كەركوكەوە.

عەسكەری ئاماژەی بەوەشكرد ئەو پڕۆژەیە بە تەنها نابێتەهۆی پاراستنی ئەمنییەتی شاری كەركوك، پێویستە رێگەی تر بگیرێتەبەر لەناو شاری كەركوكدا بۆئەوەی بە یەكجاری رێگە لە كردەوە تیرۆریستییەكان بگیرێت.
 
سەبارەت بە گواستنەوەی بارەگا حزبی و دەزگا ئەمنییەكان بۆ دەروەی شار، عەسكەری وتی: بیرۆكەی گواستنەوەی دەزگا ئەمنییەكان بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كۆبوونەوە كراوە و بڕیارە دەزگای پۆلیس بگوازرێتەوە و جێگەیەكی شیاوی بۆ دروستبكرێت لە دەرەوەی شار، حزبەكانیش ئاگاداركراونەتەوە لەوەی كە بارەگاكانیان كەم بكەنەوە.


PUKmedia هەردی ئەبوبەكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket