مام جه‌لال: با دروشمی شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان (سه‌ركه‌وتن یان مردن) بێت
kurdistani 12:30 PM - 2013-05-22
مام جه‌لال: با دروشمی شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان (سه‌ركه‌وتن یان مردن) بێت
له یه‌كه‌مین وتاری شۆڕشی نوێ‌دا..
مام جه‌لال: با دروشمی شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان (سه‌ركه‌وتن یان مردن) بێت
به‌شی یه‌كه‌م
مام جه‌لال له كۆتاییه‌كانی مانگی ته‌ممووزی ساڵی 1977 به یه‌كجاری بۆ كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌و راسته‌وخۆ و له نزیكه‌وه سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی نوێی كرد، له سێ سنووری عیراق – توركیا - ئیران داخڵی كوردستان بۆوه‌و سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی برادۆست باره‌گایه‌كی كاتیی دانا. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌ركرده‌كانی تری شۆڕش و سه‌دان پێشمه‌رگه له پێشوازیی مام جه‌لال-دا بوون. له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ساڵی 1977 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی و پێشمه‌رگه‌یی سازكرا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتارێكی وردی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌و دوای ماوه‌یه‌ك كۆمیته‌ی لقی ئه‌وروپای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتاره‌كه‌یان له‌به‌ر كاسێتدا نووسییه‌وه‌و پاشان تایپیان كرد‌و چه‌ند دانه‌یه‌كیان له‌به‌ر گرته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی سنووردار بۆ چه‌ند كه‌سێكیان نارد.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌قی ئه‌و وتاره‌یه كه شیكاری ورد بۆ قسه‌كان ناكه‌ین، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین بریتیه له نه‌خشه‌ڕێگای شۆڕشی نوێ و ئاماژه‌شی به چه‌ندان بابه‌ت داوه، كه پێویستیان به لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه‌و وا پێویست ده‌كات به‌راورد بكرێن به ڕووداوه‌كانی دوای وتاره‌كه تا به بارودۆخی ئه‌مڕۆی كورد‌و كورده‌واریی ده‌گات.
كۆمیته‌ی ئه‌وروپای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشه‌كییه‌كیان بۆ وتاره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال نووسیووه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی بۆ خاكی وڵات چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كادیرانی سیاسی و سه‌ربازیی ی.ن.ك كردووه‌و له یه‌كێك له‌و دانیشتنانه‌دا كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی 1977 دا بووه، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال وتارێكی گرنگی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌و رۆژگاره كردووه‌و وێڕای ستایشی رۆڵی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی شۆڕ‌شیان له ناوخۆدا هه‌ڵگیرساندۆته‌وه، باسی ئه‌و دژوارییانه‌شی كردووه كه هاتۆته رێی هه‌ڤاڵانی ده‌ره‌وه‌و پاشان دیدو تێڕوانینی خۆی بۆ پێشهات و ئاینده‌ی كوردستان و شۆڕشه نوێیه‌كه كردووه‌و ده‌قی وتاره‌كه‌شیان وه‌ك خۆی نووسیووه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی سنوورداریش بڵاویانكردۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
برایانی خۆشه‌ویست،
به ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی كه شه‌ره‌فی شادبوون به دیداری ئێوه‌و خاكی پیرۆزی نیشتمانمان وه‌رگرت، زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و سوپاسی هه‌ڤال د.خالید ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و وته‌یه‌ی پێشكه‌شی كرد به‌و بۆنه‌یه‌وه.
هه‌ڤاڵان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ ریزه‌كانی ئێوه ده‌بوایه زووتر رووی دابا به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند هۆیه‌ك رێگریی ئه‌وه بوو كه ویسته‌كانی ئێمه‌ش و ئێوه‌ش زووتر بێته‌دی كه هه‌موومان پێكه‌وه له ڕیزی شۆڕشی تازه‌ماندا خه‌بات بكه‌ین له پێناوی ئامانجه‌كانی دیاریكراوی شۆڕشه‌كه‌مان كه له پێشه‌وه: (دیموكراتییه بۆ عیراق و ئۆتۆنۆمیی راسته‌قینه‌یه بۆ كوردستانی عیراق).
هه‌ڤاڵان.. شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان له كات و بارێكی یه‌كجار ناله‌بارو سه‌ختدا روویدا كه ئێوه له ئێمه باشتری ده‌زانن چونكه زیاترتان له تاڵ و تفتیی چه‌شتووه‌وه ئه‌و دژواریی و زه‌حمه‌تییه‌ی كه هاتۆته ڕێی ئێوه، هێشتا ئێمه نه‌مان بینیووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم كه ئێمه‌ش له دووره‌وه وه‌زعی دژواری وڵاته‌كه‌مان هیچ نه‌بێ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌زانی و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی راسته‌قینه‌ی وه‌زع و رووداوه‌كانی وڵاتمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌و هه‌موو برایانی تر ده‌توانین زیاتر هاوكاریی بكه‌ین له دانانی رێبازێكی راست و گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان. شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان ده‌بێ سه‌ركه‌وێ، چونكه گه‌له‌كه‌مان زۆر به زه‌حمه‌ت به‌ره‌نگاری شكستێكی تر ده‌بێ و ئه‌گه‌ر بێت و دووچاری شكستێكی تر بێ، خه‌باتی میللـه‌تی ئێمه، خه‌باتی خه‌ڵكی عیراق، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دیكه به‌ره‌و پاش ده‌ڕوات و دواده‌كه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته زۆر به وردی له‌و هۆیانه بكۆڵینه‌وه كه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌مان و له‌و شتانه خۆمان دووربخه‌ینه‌وه كه ده‌بێته هۆی ژێر كه‌وتنی یان دواكه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه پیرۆزه‌ی كه ئێوه شه‌ره‌فی ده‌ستپێكردنتان بۆ خۆتان سه‌نده‌وه.
ناوه‌ڕۆكی شۆڕش خه‌باتی سیاسییه
شۆڕشی ئه‌مجاره‌مان له دوای شكانی شۆڕشێكی (14-15) ساڵه‌ی كوردستان هه‌ڵگیرسایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه گه‌نجینه‌یه‌ك له ده‌رس و ته‌جروبه‌و عبره‌تمان هه‌یه كه ده‌بێ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرین و جارێكی تر هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووپات نه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتن به دوایدا بگه‌ڕێین و په‌یدایان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌مان سه‌ركه‌وێ، ئه‌م جاره ده‌بێ دروشممان (سه‌ركه‌وتن یان مردن) بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته مردنه‌كه‌شمان له‌جێی خۆی بێ. بۆیه گرتنی رێبازێكی راست و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی زامنی سه‌ركه‌وتنمانه.
شۆڕش به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه نییه مرۆڤ ده‌ست بداته چه‌ك و ملبداته كێوه‌كان و ده‌ستبكات به ته‌قوتۆقكردن، ئه‌وه لایه‌كی رواڵه‌تی شۆڕشه، لای ده‌ره‌وه‌یه‌تی، ئه‌وه لا میكانیكییه‌كه‌ی شۆڕشه، كاكڵ و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی شۆڕش له واقعدا خه‌باتی سیاسییه، شۆڕش خه‌باتی سیاسیی چه‌كداره، خه‌باتێكی سیاسییه‌و چه‌كی به ده‌سته‌وه گرتووه، به جۆرێكی تر شۆڕش خه‌باتكردنه به جۆرێكی توندوتیژو شۆڕشگێرانه له پێناوی هێنانه‌دیی ئامانجه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی میللـه‌ته‌كه‌مان كه شۆڕشه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێ.
ئێمه به ته‌جروبه‌ی (15) ساڵی شۆڕشی كوردستانی عیراق بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه له زروفی ئێستاماندا ئامانجی میللـه‌ته‌كه‌مان له دیموكراتییه‌كی راسته‌قینه‌دا خۆی ده‌نوێنی كه بۆ هه‌موو سه‌رانسه‌ری خه‌لكی عیراق بێنێته‌دی و حوكمێكی زاتی راسته‌قینه‌ش كه بۆ كوردستانی عیراق بێته‌دی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێمه دروشمی جیابوونه‌وه‌مان له عیراق هه‌ڵنه‌گرتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حوكمی زاتییه‌كه‌ی ئێمه له هه‌موو حاڵێكدا به‌شێك ده‌بێ له حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كه‌ی به‌غداد له ڕووی گیانی ئابوورییه‌وه، له ڕووی گیانی كشتوكاڵه‌وه، له ڕووی گیانی قانونییه‌وه، له ڕووی گیانی زانستییه‌وه، له ڕووی گیانی مه‌حكه‌مه‌و گومرگ و هه‌موو روویه‌كی تره‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و حوكمی زاتییه كه ئێمه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین، به جۆرێك نه‌بێ كه ماوه‌ی گه‌شه‌كردن و به‌كارهێننانی ئه‌و حوكمه زاتیه بدا له بۆ خاتر میللـه‌تی ئێمه‌و به‌پێی ده‌ستكه‌وته‌كانی میللـه‌تی ئێمه، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر حوكمی زاتیه‌كه‌شمان بدرێتێ به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ڕۆك پوچه‌ڵ و ناته‌واو و نادروست ده‌بێ، بۆیه ئێمه كه داوای دیموكراتی ده‌كه‌ین بۆ عیراق، دیموكراتی له پێش هه‌موو شتێكه‌وه بۆ خۆشمانه، بۆ میللـه‌تی كوردیشه كه ئه‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادییه دیموكراتیانه‌ی پێی بدرێت كه تیایدا بتوانێ به سه‌ربه‌ستی بیروڕاو هێزو توانای خۆی رێكخات و بیخاته جۆش و خڕۆش له پێناوی ئامانجه‌كانی خۆیدا.
ئۆتۆنۆمی بێ دیموكراسی!
له‌هه‌مانكاتدا دیموكراسی مه‌رجی ژیان و گه‌شه‌پێدانی ئۆتۆنۆمییه، دیموكراسی ئه‌و ئاوه‌یه كه ماسییه‌كه‌ی حوكمی زاتی تێدا ده‌ژی، هه‌روه‌كو ماسی ئه‌گه‌ر له‌ناو ئاودا ده‌ربهێنێت، ده‌مرێ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئۆتۆنۆمی له دیموكراتی جیابكرێته‌وه پووچه‌ڵ ده‌بێت و ده‌مرێت. بۆیه هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان شتیشه به چاوی خۆشمان دیتمان كه رژێمه فاشیسته‌كه‌ی به‌غدا له به‌غداو له سه‌رانسه‌ری عیراق حوكمێكی دیكتاتۆری و شوڤێنی و دوژمن به گه‌ل ده‌بات به‌ڕێوه، ئه‌و حوكمه زاتیۆكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ داومه به كورد شتێكی زۆره، حوكمی زاتیی پوچه‌ڵه‌و بێماناو بێ تام بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و رژێمه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رژێمه‌ی ئێستا بایه، ئه‌گه‌ر حوكمێكی دیموكراتی راسته‌قینه له عیراق هه‌بایه، بێگومان ئه‌و حوكمه زاتییه‌ی كه لێی وه‌رده‌گیرا باشتر‌و رێكوپێكتر ده‌بوو، هه‌روه‌ك ئه‌و جۆره شتانه‌ی كه حوكمی دیكتاتۆری رژێمی عیراق دژی میللـه‌تی كورد ده‌یكات، ئه‌وسا نه‌ده‌كرا، مه‌سه‌له‌ی راگواستنی به كۆمه‌ڵ جه‌ماوه‌ری میللـه‌تی كورد له خانه‌قین و مه‌نده‌لی و كه‌ركوك و عه‌ینزاله‌و ده‌شتی سلیڤان و شه‌نگارو شێخان و ته‌له‌عفه‌رو زۆر شوێنی تر، ئه‌و شتانه رووی نه‌ده‌دا له ڕژێمێكی دیموكراتیدا، خه‌ڵك راگواستنی به‌كۆمه‌ڵ، خه‌ڵك ئیعدامكردن به‌بێ موحاكه‌مه، خه‌ڵك كوشتن له‌ژێر جه‌زره‌به‌دا، تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان، راماڵینی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری سنووری عیراق و ئێران، عیراق و توركیادا ده‌ژین، سوتاندنی دێهاته‌كانمان، ئه‌و شتانه له ڕژێمێكی دیموكراتیدا مومكین نییه رووبدات، چونكه ره‌قابه‌و چاودێریی میللـه‌ت هه‌یه‌و حكومه‌ت پێویستی به ده‌نگ و یارمه‌تیی میللـه‌ت هه‌یه، بۆیه شۆڕشه نوێكه‌مان - دروشمه‌كه‌ی شۆڕشی كۆنی دیسان به‌رپا كردۆته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی نوێ و له‌سه‌ر رێبازێكی راست ده‌ری بڕیوه‌ته‌وه كه رژێمێكی دیموكراتی بۆ عیراق و حوكمێكی ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه بوو بۆ كوردستانی عیراق.
دیاریكردنی دۆست و دوژمن
جا ئێمه كه ئامانجه‌كه‌مان زانی، به‌پێی ئه‌و ئامانجه ده‌توانین ڕێگاو شوێنی خۆمان دابنێین و رێبازی خۆمان دیاریبكه‌ین به‌ره‌و هێنانه‌دیی ئه‌و ئامانجه‌ی كه هه‌مانه، ئه‌گه‌ر ئێمه ئامانجمان جیابوونه‌وه بوایه، به‌پێی ئه‌و ئامانجه دۆست و دوژمنی خۆمان دیاریده‌كرد، كه ئامانجمان وه‌كو ئێستا ئۆتۆنۆمییه بۆ كوردستان و دیموكراتییه بۆ عیراق، به‌و پێیه ده‌توانین بزانین چۆن رێگای خۆمان دیاری ده‌كه‌ین به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی كه دیموكراتییه بۆ عیراق و ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه بۆ كوردستانی عیراق.
به‌پێی ئامانج دۆست و دوژمن دیاریی ده‌كرێت، تۆ دژی كێیت و دۆستت كێیه؟ كێ دوژمنته‌و كێ لایه‌نگرته؟ كه ئامانجه‌كه‌مان دیموكراتی بوو بۆ عیراق، هه‌موو گه‌لی عیراق كه دیموكراتی ده‌وێت هه‌موو ئه‌و هێزو پارت و تاقم و كۆمه‌ڵانه‌ی كه له عیراقدا دژی دیكتاتۆریه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ دیموكراتی، ده‌بن به دۆست بۆ ئێمه، كه ئامانجمان ئۆتۆنۆمی بوو بۆ كوردستان، هه‌موو ئه‌و كورد په‌روه‌ره راسته‌قینانه‌ی كه میللـه‌تی خۆیان خۆشده‌وێت و ده‌یانه‌وێ ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان وه‌ربگرن، ده‌بن به هاوخه‌بات و هاوڕێی خه‌باتی شۆڕشگیرانه‌ی ئێمه، ئه‌گه‌ر ئامانجمان شتێكی تر بێت به‌و پێیه دۆست و دوژمنه‌كانمان ده‌گۆڕێت.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ـه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

