له‌ساڵیادی كۆچی دوایی شازاد سائیب ی نه‌مردا
kurdistani 12:00 PM - 2013-05-22
شازاد سائیب ی نه‌مر
12 ساڵ به‌ر له‌ئێستا .. خه‌مێكی جیاواز، كسپهیهكی كتوپڕی ناوه‌خت ئاسا، له‌به‌رده‌م عه‌شق و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌كی هه‌موواندا له‌نێوان بڵندایه‌تی چیاكانی كوردستانه‌وه، بێ په‌ساپۆرت بۆ لای ئێمه‌ی عاشقانی خه‌ڵوه‌تگه‌ی نیشتمان له تاراوگه خۆی هه‌ڵكشاند.
12 ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ، دڵێكی گه‌وره‌ی پڕ ئاوات و ئاره‌زوو .. مێشك و هۆشێكی پڕ له‌حه‌ز و پلانی ئاینده .. مه‌رگی له‌ناكاو به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن، بووه میوانی كاكه (شازاد) ی خۆشه‌ویست و كاروانی دواكۆچی بۆ ریزی شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد رێكخست.
له‌م ساڵوه‌گه‌ڕه‌ی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه .. ئه‌م سه‌ركرده خهباتگێڕو ماندوونه‌ناسه‌دا، ده‌بێت چ وشه‌یه‌ك، چ رسته‌یه‌ك، چ وتارێك بۆ وه‌رزی ماته‌مینی كاكه شازاد شایسته بێت؟ تا وه‌ك تاجه‌گوڵینه لهساڵیادو دواكۆچ و بیره‌وه‌رییه‌كانیدا دابنێین؟ چوون ئه‌م پیاوه جوامێره تێكۆشه‌رێكی دێرین و ئه‌ندامێكی چالاكی رۆژانی سه‌خت و دژواری بزاڤی رزگاری ئه‌م نه‌ته‌وه كڵۆڵه نه‌بوو، یان به ته‌نیا پارێزه‌رێكی وریا‌و كارامه‌و یاساناس نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه .. وه‌ك مرۆڤدۆست و خۆشه‌ویست و قسه‌خۆش و بێ فیز و ههژارناس ناسراو بوو .. هه‌میشه هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵانی سته‌مدیده‌ی كوردستان بوو.
كاكه شازاد، هه‌ر لهوكاتانهوهی خۆی ناسیوه‌و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه، بۆته هێمای رێز‌و ستایش و خۆشه‌ویستی و پاكی .. هه‌ر بۆیه نه‌ك خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌ی.. نه‌ك هاوڕێ و هاوخه‌باته نزیكه‌كانی، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دوور‌و نزیك ده‌یانناسی، یان خه‌ڵكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كاكه شا نماینده‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه تیایاندا وه‌ك دیپلۆماتێكی كارامه‌و به‌تواناو لێهاتوو و پڕ ئه‌زموون ناسیویانه و رێزیان گرتووه و دواكۆچی ناوه‌خت و شه‌هید بوونیشی دڵی پڕ له‌خه‌م كردوون. له دوازدهمین ساڵیادی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ناوداره‌ی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه .. جێی خۆیه‌تی گه‌واهی له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوون و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌له‌كه‌مانه‌وه، به‌رده‌وام له‌سه‌ركرده‌و كادیر‌و ئه‌ندامه هه‌ره چالاكه‌كانی له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و شۆڕشدا بوون و دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتییان له‌پێناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورددا جێبه‌جێ كردووه‌و هه‌میشه بوونه‌ته قوربانی به‌رده‌م هێرش و شاڵاوه جۆراوجۆره دڕنده‌كانی دوژمنانی كورد‌و به كاروانی شه‌هیدان گه‌یشتوون.
به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گریشه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مێژووی ژیانی خه‌بات و بهرخودانیدا له‌م رووه‌وه بێ هاوتا بووه نه‌ك له كوردستان، به‌ڵكو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهاندا.
دڵسۆزی و كار‌و چالاكییه‌كانی كاك شازاد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی قۆناغی خوێندكاری ده‌ستیپێكردووه و وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بینیوه و ئاستی رووناكبیری و گیانی دڵسۆزی و خۆبه‌خشی و لهخۆبووردنیشی وای كردووه بگاته ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌كوردستاندا و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له كارتێكردنی ته‌واو و گۆشكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رووناكبیری خوێندكاران و جۆشدانی گیانی شۆڕشگێڕی و كوردایه‌تی له ناویاندا.
هه‌ر دوابه‌دوای ته‌واوكردنی زانكۆ‌و بوونی به‌پارێزه‌ر، هه‌مان گیانی كوردایه‌تی و پێشكه‌وتنخوازی وای لێكردووه داكۆكی له مافی جوتیاران و هه‌ژاران بكات و ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین له‌م بوارانه‌دا بووه پسپۆڕێكی شاره‌زای پشت و په‌نای خه‌ڵكانی زوڵم لێكراو.
كاتێك كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه بووه مه‌رگ و به‌رۆكی گرت له‌كاتی ئه‌نجامدانی پلانی په‌یامه نوێیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابوو تا له‌نزیكه‌وه له‌ویست و ئاره‌زووه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان تێبگه‌ن و ورده‌كاری له پێشكه‌شكردنی ته‌واوی خزمهتگوزاریهكاندا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام چه‌رخی رۆژگار لێنهگهڕاو ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه روویداو كاكه شازادی به كاروانی شه‌هیدان گه‌یاند.
به‌و ئومێده‌ین هیواو ئاواته‌كانی كاكه شا و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد‌و كوردستان به‌رزو پیرۆز رابگرین و درێژه به رێبازی ئه‌وان بده‌ین و دڵسۆزانه كار‌و ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو بكه‌ین، روو له كاكه شا بكه‌ین و بڵێین: ئه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌مووان ئێستا له نێو لانكی پڕ ئارامی نیشتمان نووستووی .. ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ هه‌میشه خه‌نده‌ی سه‌رفرازیت له‌سه‌ر لێوان بۆ دۆست و هاوڕێ و كه‌سوكارت ده‌باراند .. بێ خه‌م به لهدڵسوزی و وه‌فای كوردپهروهرانی نیشتمان .. په‌یامی تۆ و رێبازی تۆ ئه‌ركی پیرۆزی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به‌رز رایده‌گرن، پیرۆزیی خوێنی شه‌هیدان.
هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

