خه‌تای ئێمه نییه
kurdistani 11:45 AM - 2013-05-22
د.سه‌پان
ئێستا من له ڕوسیام و ئه‌و بڕه كاته‌ی ئێواران هه‌مه، بۆ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ته‌رخانی ده‌كه‌م، زیاتریش بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن زانیاری به‌سوودم له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و راگه‌یاندنی روسی ده‌ستبكه‌وێ.
به‌رنامه‌یه‌كی زندی له كه‌ناڵی یه‌كی روسیا پیشان ده‌درێ و له‌و به‌رنامه‌یه ئه‌مپیلۆڤ سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی توندڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر ژرینۆڤسكی، كه ئه‌ویش هه‌ر سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی توندڕه‌وه، به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون و وه‌ك كه‌له‌شێر دژ به‌یه‌ك ده‌خوێنن. من جاری یه‌كه‌مه له‌مجۆره به‌رنامانه ببینم و ناشمه‌وێ له‌م گۆشه‌یه‌م باس له هه‌یكه‌لی به‌رنامه‌كه بكه‌م، كه كۆپی یاری بۆكسه‌و له جیاتی مست، زمان به‌كاردێنن، به‌ڵكو زیاتر بایه‌خ به ناوه‌ڕۆكی ده‌ده‌م. هه‌ردوو میوان له یه‌ك كات قسه ده‌كه‌ن و قسه‌كانیش دیاره بێكۆتایین، بۆیه بێژه‌ر به‌زۆر میوانان له قسه‌كردن راده‌گری و پرسیاری خۆیان ئاراسته ده‌كا. له‌ڕاستیدا ژرینۆڤسكی و ئه‌میڵۆف، له هونه‌ری قسه‌كردن زۆر به‌توانان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی بیر له ناوه‌ڕۆكی قسه‌كان بكه‌ینه‌وه، پڕوپاگه‌نده‌یه‌و ئاراسته‌ی مێشك ده‌كرێن.
بابه‌تی ئه‌مجاره په‌نابه‌رانی قه‌فقازو زیاتریش باس له‌و تاجیكانه‌ی وه‌ك كرێكار بۆ روسیا هاتووین ده‌كرێ. ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تاجیكستان وه‌ك كرێكار بۆ مۆسكۆ و سانكت - پیتربورگ هاتوون، له‌م به‌رنامه‌یه به ئاشكرا وه‌ك: رێگر، دز، شه‌ڕكه‌ر، چه‌كدار، پیاوكوژ، یاسا به‌زێن و قاچاخچی ناركۆتیكا (موخه‌ده‌رات) باسیان ده‌كرێ. ژرینۆڤسكی ده‌یه‌وێ، هه‌موویان ده‌ربكاو سیستمی ڤیزه به‌كاربێنێ، به‌و مه‌رجه‌ی ڤیزه به یه‌ك كه‌س نه‌درێ، چونكه به قسه‌ی ئه‌و، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ناخۆشییه‌كانی مۆسكۆ و روسیا ئه‌و 11 ملیۆن په‌نابه‌ره موسڵمانانه‌ن و ئاینی ئیسلامیش باش نییه‌و هه‌ر ئه‌وانن به زۆر‌و به گرووپ رێ له كچه روس ده‌گرن، له‌گه‌ڵی ده‌خه‌ون و دواتریش ده‌یكوژن. هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه كۆمه‌ڵێك میوانی دیكه هێندراون، جار به‌جار رێگایان پێده‌درێ كۆمێنت له‌سه‌ر قسه‌كان بده‌ن، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكرێ كه‌س قسه رێك و راسته‌كانی ئه‌و میوانانه، به‌یه‌ك فلسی سوتاو بكڕێ. ئه‌گه‌ر من ئه‌و په‌روه‌رده‌ی ئێستام نه‌باو خه‌ڵكی تاجیكم نه‌ناسیبا، پاش سه‌یركردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه، به نوێژی نیوه‌ڕۆ زه‌نده‌قم له‌وان ده‌چوو.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له وڵاتێكی وه‌ك سوید، یان ئه‌وروپای رۆژئاوا شانسی بڵاوكردنه‌وه‌ی هیچ نه‌بوو، چونكه رێنماییه‌كانی كۆدێكسی ئه‌خلاقی پیشه‌ی راگه‌یاندن، رێگا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هێرشه بۆ سه‌ر گروپێكی تایبه‌ت نادا. پرۆفیسۆرێك هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، قسه‌یه‌كی زۆر جوانی كرد‌و وتی: زۆر ئاسانه ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی وڵات و خۆت بخه‌یته ئه‌ستۆی گرووپ و خه‌ڵكی دیكه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بزانی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و رێگاچاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه.
به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی یه‌ك ته‌واو بوو و سێ رۆژ دواتر، به‌شێكی زۆر له میوانانی به‌رنامه‌ی پێشتر، ئه‌مجاره له به‌رنامه‌یه‌كی هاوشێوه له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی روسیا به‌شداربوون و ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه هه‌مان بابه‌تی پێشتر بوو. لێره‌ش هه‌مان قسه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه، به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرفتی گه‌وره‌ی میللـه‌تی روس، ئه‌و میوانه كاركه‌رانه‌ن و قه‌تیش باسیان له‌و 25 ملیۆن روسه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ژین نه‌ده‌كرد! پرۆفیسۆرێك زۆر بێشه‌رم هاواری ده‌كرد، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاركه‌ره میوانانه زه‌ریبه به حكومه‌ت بده‌ن، هه‌موو كه‌سانی خانه‌نشینكراوی روسیا مانگانه یه‌ك هه‌زار روبل (نزیكه‌ی سی دۆلار) زیاتر وه‌رده‌گرێ. ته‌نیا به‌م قسه‌یه، هه‌موو كه‌سانی خانه‌نشینكراو له شه‌قام ئه‌و به‌دبه‌ختانه ببینن، بیر له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كه‌نه‌وه‌و تف و نه‌عله‌ت له‌وان ده‌كه‌ن. له‌م دوو به‌رنامه‌یه‌ی ته‌له‌فزیۆن قسه‌ی ره‌سیستانه ئه‌وه‌نده زۆر كرا هه‌موو روسێك چه‌ند هۆیه‌كی هه‌بێ، دژایه‌تی قه‌فقازییه‌كان بكا، لێیان بدا‌و بیانكوژێ.
من ئێستا بیرده‌كه‌مه‌وه‌و تێده‌گه‌م، له‌وكاته‌ی وڵات له قه‌یرانی: ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌ژی، زۆر ئاسانه خه‌تاكانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بخه‌یته ئه‌ستۆی گروپێك، حزبێك، لایه‌نێك، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه وه‌ك ئه‌و به‌دبه‌ختانه‌ی تاجیكستان هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵات بن.
د.سه‌پان
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

