ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئێران ناویان په‌سه‌ند كراوه
kurdistani 06:02 PM - 2013-05-21
ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی تائێستا ناوه‌كانیان په‌سه‌ندكراوه
ئه‌مڕۆ 21-5 کاتی یاسایی شورای نیگه‌هبانی ئێران بۆ په‌سه‌ندکردنی ناوی کاندیداکانی یازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کۆتایی هات و ئه‌م شورایه ناوی په‌سه‌ندکراوه‌کانی داوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ که ئه‌وانیش 48 سه‌عات کاتیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌کان رابگه‌یه‌نن و دوای راگه‌یاندنی ناوه‌کانیش هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ‌بکات.
به‌ڵام ئاژانسه‌کانی ئێران به تایبه‌ت ئاژانسی میهر له هه‌واڵێکدا به پێی سه‌رچاوه تایبه‌ته‌کانی خۆی که زۆربه‌ی ئاژانس و ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه‌ش رایانگه‌یاندووه شورای نیگه‌هبان ناوی 8 که‌سی بۆ کێبڕکێی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی کۆتایی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار په‌سه‌ندکردووه که بریتین له: غولامعه‌لی حهدادعادل سه‌رۆک پێشووی په‌رله‌مان، سه‌عید جه‌لیلی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، موحسن ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران، حه‌سه‌ن روحانی سکرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، محه‌مه‌دره‌زا عارف جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆمار، محه‌مه‌دباقر قاڵیباف سه‌رۆکی شاره‌وانی تاران، محه‌مه‌د غه‌ره‌زی وه‌زیری پێشووی گه‌یاندن، عه‌لیئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی کارناسان و خه‌ڵکی بۆلای خۆی راکێشاوه په‌سه‌ندنه‌کردنی ناوی هه‌ریه‌که له هاشمی ره‌فسه‌نجانی و ئیسفه‌ندیار رهحیممهشاییه.
هاشمی ره‌فسه‌نجانی که پێشتر 8 سال سه‌رۆک په‌رله‌مان، 8 سال سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ی خوبرگان و ئێستاش سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه، ئه‌مجاره له لایه‌ن باڵی ریفۆرمخوازه‌وه پشتیوانی ده‌کرا و ده‌وترا له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا زۆرترین ده‌نگی ده‌بێت.
ئیسفه‌ندیار رهحیممهشایی که‌سایه‌تی نزیک له سه‌رۆک کۆماره که به هاوڕایی ئهحمهدینهژاد ناوی خۆی وه‌کو پاڵێوڕاو تۆمار کرد و له لایه‌ن رکابه‌ره‌کانییه‌وه به باڵی لاده‌ر ده‌ناسرێن.
ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌و پێیه که وتراوه سبه‌ینێ ناوه‌کان رابگه‌یه‌نێت و ببینین ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی که ناوی پاڵێوڕاوهکانيان ده‌رنه‌چووه، به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆمار، چ رێگایه‌ک ده‌گرنه به‌ر.
ده‌شوترێت له‌وانه‌یه رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای پێداچوونه‌وه له شورای نیگه‌هبان بکات و ناوی ئه‌م دوو که‌سه‌ش بخرێته سه‌ر ناوه‌کانی دیکه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه گریمانه‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شته‌کان ئاراسته‌یه‌کی واقیعیانه‌تر ده‌گرنه پێش.
PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌کته‌ب له تاران
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

