riklam

دەست بەسەر 50 تۆن برنجی بایەعیدا دەگیرێت

kurdistani 02:23 PM - 2013-05-21
بەنیازبووە هەناردەی ئێرانی بكات

بەنیازبووە هەناردەی ئێرانی بكات

ئەمڕۆ 2013/5/21، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر 50 تۆن برنجی بایەعیدا، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بیكاتە فەردەی برنجی پاكستانی‌و هیندییەوەو هەناردەی ئێرانی بكات.

عوسمان ئەبوبەكر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی  مەڵبەندی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای بەدواداچوونێكی ورد بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی‌و یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی 50 تۆن برنجی بایەعیدا.

وتیشی: خاوەنەكەی بەنیازبووە بیكاتە فەردەی برنجی پاكستانی‌و هیندییەوەو هەناردەی ئێرانی بكات.

راشیگەیاند: دوای دەست بەسەرداگرتنی برنجەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانیەوە، خاوەنەكەی ڕووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

PUKmedia دانا حامید - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket