مزگه‌وتی خانه‌قا له سلێمانی
kurdistani 01:17 PM - 2013-05-21
مزگه‌وتی خانه‌قا له ساڵی 1228 ی كۆچی-دا دروستكراوه
مزگه‌وتی خانه‌قا له ساڵی 1228 ی كۆچی-دا مه‌حمود پاشای بابان بۆ حه‌زره‌تی مه‌ولانه خالیدی نه‌قشبه‌ندی دروستكردووه.
مه‌ولانه خالید كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی حوسهینهو له ساڵی 1193 كۆچی-دا له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ له‌دایكبووه، به ضياءالدين و ذوالجناحين واته دووباڵی ظاهر و باطن ناسراوه‌و له عه‌شیره‌تی جافه له تیره‌ی مكایهلی و به ره‌گه‌ز ده‌چێته‌وه سه‌ر ئیمامی عوسمانی كوڕی عه‌فان.
سه‌باره‌ت به مزگه‌وتی خانه‌قای شاری سلێمانی، مامۆستا یاسین ده‌روێش وتارخوێنی مزگه‌وتی خانه‌قا باس له‌وه ده‌كات كه رووبه‌ری ئه‌و مزگه‌وته 5 هه‌زار مه‌تره‌و یه‌ك گومه‌زی گه‌وره‌ی تێدایه‌و هۆڵێكی 25×25 مه‌تری هه‌یه بۆ نوێژی هه‌ینی.
وتیشی: قوتابخانه‌یه‌كی فێركردن و له‌به‌ركردنی قورئانی تێدایه كه خوێندكارانی ته‌مه‌ن 12 تا 30 ساڵان ده‌توانن تیایدا فێری قورئان خوێندن ببن و مۆڵه‌تی قورئان خوێندن وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ش هه‌یه له‌ناو ئه‌م مزگه‌وته‌دا كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كتێبی تێدایه، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت سوود له‌م كتێبانه وه‌ربگرێت به تایبه‌تی خوێندكارانی زانكۆ.
مامۆستا یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ندێك ده‌ستنووسی مامۆستا مه‌ولانه خالید هه‌بوون له ساڵی 1980 گواستراوه‌ته‌وه بۆ مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له به‌غدا، هه‌روه‌ها له ساڵی 1996 دا له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆك مام جه‌لال گومه‌زه‌كه‌ی نوێكراوهتهوهو له ساڵی 2003 و جارێكی تریش له ساڵی 2007 له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌ریه‌ك له د.به‌رهه‌م و عومه‌ر فه‌تاح نوێكراوه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه مامۆستا عومه‌ر جومعه ئه‌ویش وتارخوێنێكی تره له‌و مزگه‌وته به PUKmedia ی راگه‌یاند: 8 كارگوزار كار له‌ناو ئه‌و مزگه‌وته‌دا ده‌كه‌ن و 3 سێ پاسه‌وانیشی هه‌یه، هه‌روه‌ها دوو پۆلیسیش بۆ ئه‌منیه‌ت و پاراستنی مزگه‌وته‌كه دانراون.
وتیشی: له ساڵه‌كانی 1969-1970 به سه‌رپه‌رشتی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ نوێكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و مناره گه‌وره‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو بارزانی نه‌مر دروستكراوه به‌بڕی 10 هه‌زار دیناری ئه‌وكاته.
مامۆستا عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس بۆ ماوه‌یه‌ك له‌م مزگه‌وته فه‌قێیه‌تی كردووه‌و نالی شاعیریش هه‌ر لێره ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
PUKmedia ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر - سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

