riklam

عادل عەبدولمەهدی: عیراق پێویستی بە سەرۆك تاڵەبانی- یە

kurdistani 11:53 AM - 2013-05-21
هەمووان بێ سەرۆك تاڵەبانی- یان پێوەدیارە

هەمووان بێ سەرۆك تاڵەبانی- یان پێوەدیارە

د. عادل عەبدوڵمەهدی سەركردە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی جەختدەكاتەوە كە عیراق پێویستی بە سەرۆك تاڵەبانی هەیە و دووپاتیشدەكاتەوە كە هەمووان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بێ سەرۆك تاڵەبانی- یان پێوەدیارە.

لە وتارێكدا بەناونیشانی (تاڵەبانی.. هاوڕێ و سەرۆك)، د. عادل عەبدولمەهدی خۆشحاڵی خۆی نیشاندەدات بە باشبوونی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی و ئاماژە دەكات بەو بۆشاییەی سەرۆك تاڵەبانی لە پرۆسەی سیاسیدا دروستیكردووە، هەروەك دووپاتیشیدەكاتەوە كە حكومەتی عیراق و پرۆسەی سیاسی پێویستیان پێیەتی.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدەكات كە (كورد، شیعە، سونە، توركمان، شەبەك، ئێزیدی، مەسیحی، سابئە و پیچكهاتەكانی تر، ئێران، ئەمریكا، تورك، عەرەب، ئیسلامییەكان، نەتەوەییەكان، عەلمانییەكان) هەمووان پێویستیان پێیەتی و بێ سەرۆك تاڵەبانی- یان پێوەدیارە.

د. عادل عەبدولمەهدی ئاماژە بەوەشدەكات سەرۆك تاڵەبانی زامنی ئاسایش و ئۆقرەییە لە وڵاتدا، بە سەدان كێشەی گەورە و بچوك لەسەر مێزی سەرۆك تاڵەبانی چارەسەركراون، لەئێستاشدا وڵات لە ئەوپەڕی پێویستیدایە بۆ بوونی سەرۆك تاڵەبانی و هەوڵەكانی لەپێناو یەكخستنی لایەنە ناكۆكەكان.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket