نەرویج.. لەدۆخێكی تەمومژاویدا كچە چالاكوانێك دەسوتێت
kurdistani 11:10 AM - 2013-05-21
چالاكوانان: هەڵوێستمان دەبێت
هەواڵی مەرگی تەمومژاوی چالاكوانێكی بواری ژنان بە ناوی شیلان شۆڕش بڵاو دەبێتەوە كەلە شاری بێرگن لە وڵاتی نەرویج و لەڕووداوێكی تەواو گوماناویدا گیانی لەدەست داوە.
شیلان شۆڕش یەكێك بوو لەو چالاكوانانەی كەلە بوێریو ئازایەتیو دڵسۆزیدا، بەتایبەت لە بواری ژناندا، كەسایەتیەكی دیارو پێویستو كەم وێنە بوو.
بەپێی هەندێك لە زانیاریەكان ئەو چالاكوانە بەهۆی گڕگرتنی شوێنی ژیانو نێشتەجێبونیەوە سوتاوەو گیانی لەدەست داوە، بەڵام زۆرێك كەسانی نزیك لە شیلان شۆڕش، دەڵێن: "مردنەكەی گوماناوییەو لە دۆخیكی تەمومژاویدا گیانی لە دەستداوە".
چاودێرێكیش، دەلێت: ماوەیەك لەمەوبەر ئەو خانمە لەلایەن تیرۆرسیستە مەزهەبگەراییەكانەوە لەسەر دەربڕینی بیروڕای ئازادو بەرگریكردن لە مافو ئازادیەكانی ژنان هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە بەچەندین شێوازی جۆراوجۆر لەوانە بە تەلەفۆنو ئیمەیلو لەڕیگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە.
راشیگەیاندووە: شیلان شۆڕش پاش ئەو هێرشانە پرۆفایلی فەیسبوكی خۆی داخستوەو ماوەیەك بێدنگ بووەو دیار نەماوە تا هەواڵی مردنی لەدۆخێكی گوماناویدا لە شوێنی ژیانی خۆی بڵاوكرایەوە.
وتیشی: گومان دەكرێت كە لەلایەن كۆنەپەرەستو دژی ئازادیەوە كوژرابێت یان ناچار بەخۆستوتاندن كرابێت.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵو ئەو زانیاریانەی بەردەست پۆلیسی نەرویجی كەوتوون، گومانی خۆیان لەسوتانی ئەو چالاكوانەی بواری مافەكانی ژن دەربریوە.
رایانگەیاندووە: لەهەفتەی ئایندە رونكردنەوەی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە.
لەلایەكی ترەوەو، بەپێی وتەی هاورێكانی، شیلان شۆرش وەك چالاكوانێكی مافەكانی ژنانو بەرپرسی رێكخراوی "یەكێتی ژنانی دیموكرات" لەنەرویج، لەماوەی رابردوودا لەلایەن هێزە ئیسلامیەكانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەوە رووبەرووی هەڕەشەو رێگریكردن بووەتەوە، بۆیە كە گومان لەسوتانی ئەو ژنە چالاكوانە بكرێت.
چالاكوانانی مافەكانی ژنانیش، دەڵێن: "چاوەروانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانن لەبارەی سوتانی شیلان شۆرش ـەوەو ئەگەر دەربكەوێت كە لایەنێكی ئیسلامی لەپشت ئەو سوتاندنەوەن ئەوا هەڵوێستیان دەبێت".
PUKmedia لە رێوان ـەوە وەرگیراوە
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

