ئه‌نستیوتی ئابووری ئه‌مریكی - كورد دامه‌زرا
ئابوری 02:17 PM - 2016-12-20
.
له‌پانیڵێكی كراوه‌دا ئه‌نستیتیوتی ئابووری ئه‌مریكی - كورد ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و راوێژكاری دامه‌زرا
رۆژی 19-12-2016 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ریه‌ك له وه‌زیره‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو كشتوكاڵ و سه‌رۆكی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزارو سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان، ئه‌نستیتیوتی ئابووری ئه‌مریكی - كورد ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و راوێژكاری دامه‌زرا.
له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پانێڵه‌كه‌دا تارا شوان دامه‌زرێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نستیتیۆتی ئابووری ئه‌مریكی - كوردی له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به گرنگی دامه‌زراندنی ئه‌نستیوته‌كه كرد‌و وتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نستیوته گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌موو سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتوگوزارو ژینگه‌و كاره‌باو سیستمی بانكی و وه‌به‌رهێنان و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیا به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستادا كه هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و خراپی ره‌وشی وزه‌رانی هاووڵاتیان بووه‌ته‌وه.
دواتر نه‌وزاد هادی پارێزاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كیدا وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان وتی: دیاره هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشخستنی و په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه جێگای بایه‌خ بووه، ئێمه زۆر به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و كار‌و چالاكیانه كه حكومه‌تی ئه‌مریكاو كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر جگه له پشتگیری كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق دژ به شه‌ڕی داعش بایه‌خی زۆریان به ره‌وشی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوه‌و له رابردووش درێغیان نه‌كردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه له هه‌وڵی كاراكردن و په‌ره‌پێدانه په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی بووه بۆ باشكردنی گوزه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بووه.
وتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه دامه‌زراندنی ئه‌م په‌یمانگه‌یه جێگای ئومێد‌و ده‌ستخۆشییه كه له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه بتوانێت كار له‌سه‌ر ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بكات هاوشێوه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تر كه خه‌ڵكی كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌مریكا ده‌یدات بۆ په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا.
دواتریش دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: له‌دوا سه‌ردانی وه‌فدی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆمان ده‌ركه‌وت كه بواری هاوكاری كردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا ئێجگار زۆرن، كه ئه‌مریكا ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌رێمی كوردستان كه ئێجار ده‌وڵه‌مه‌نده به جۆره‌ها ده‌رامه‌تی سروشتی، بۆیه ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی ئابووری هاوبه‌ش ئێجگار زۆرن و ده‌توانین په‌ره‌یان پی بده‌ین و كارێكی ئاساییشه كه‌زۆر له‌وڵاتانی جیهانی روبه‌ڕووی مه‌ترسی ئابووری و قه‌یرانی دارایی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین و پلانی ئابووریمان هه‌بێت بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه.
وتیشی: له هه‌موو وڵاتێك پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی تایبه‌تی خۆی بگێڕێت بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ئابووری و باشكردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌ك ژووره‌كه‌مان له مانگی 10ی ئه‌مساڵ هه‌ستاین به به‌ستنی كۆنفرانسَك بۆ باشتكردنی ره‌وشی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، خه‌شبه‌ختانه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین راسپارده‌و پێشنیاری گرنگی لێ هاته به‌رهه‌م كه مایه‌ی خۆشحاڵی و جێبه‌جێكردنیانه له هه‌موو بواره‌كاندا.
راشیگه‌یاند: دامه‌زراندنی ئه‌مجۆره ئه‌نیستیۆته له كاتی ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و پسپۆڕ‌و شاره‌زایان له بواره جیاجیاكانی ئابووری كار بۆ په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌موو دونیادا به بنچینه‌ی سه‌ره‌كی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان داده‌نرێت له ته‌واوی سێكته‌ره جیاجیاكاندا.
له كۆتاییشدا پانێڵێك له نێوان ئه‌نستیۆته‌كه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

