87 پارچه‌ی شوێنه‌واریی گردی قه‌سری شهمامۆك نمایشكرا
kurdistani 02:48 PM - 2013-05-20
"87 پارچه‌ی شوێنه‌واریی دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت نمایشبكرێت، ئه‌وانی تر شكاون"
ئه‌مڕۆ 20-5-2013 كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی تیمی زانكۆی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی راگه‌یاندنی وه‌رزی سێیه‌می هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وار له گردی قه‌سری شه‌مامك له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر رێكخرا.
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێرو سه‌رۆكی تیمی فه‌ڕه‌نسی باسیان له‌و پارچه شوێنه‌وارانه كرد كه له‌و گرده دۆزراونه‌ته‌وه‌و هی سه‌رده‌می ئاشووری و 200 ساڵ پێش زایینن.
له باره‌ی كۆنگره‌كه‌و ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م تیمه یه‌كێكه له‌و 10 تیمه‌ی زانكۆكانی ئهمهریكاو ئه‌وروپا كه له هه‌ولێر كار له هه‌ڵكه‌ندی شوێنه‌وار ده‌كه‌ن، ئه‌م تیمه‌ش تیمێكی فه‌ڕه‌نسییه‌و ماوه‌ی سێ ساڵه له كاری هه‌ڵكۆڵین به‌رده‌وامه له گردی قه‌سری شه‌مامك كه له رۆژئاوای شاری هه‌ولێره‌و چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌واری مێژووییان له‌و گرده دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و گرده‌ش شارێكی شوێنهوارییهو پایته‌ختی شاری كلیزی بووه له سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كاندا كه خۆی له 2000 ساڵ پێش زایین ده‌بینێته‌وه.
وتیشی: 87 پارچه‌ی شوێنه‌واریی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، نیشاندانی ئه‌م پارچانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین هۆشیارییه‌كی شوێنه‌واریی بڵاوبكه‌ینه‌وه بۆ خه‌ڵك كه ئه‌مه كلتوور‌و شوێنی باو و باپیرانی ئێمه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ژیاون و ره‌سه‌نایه‌تی كورد نیشانده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م خاكه، بۆیه پاراستنیان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه 87 پارچه‌ی شوێنه‌واریی دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت نمایش بكرێت، ئه‌وانی تر پارچه‌ی شكاون، له‌وانه 12 خشت كه هێمای مسماری له‌سه‌ره‌و 10 پارچه‌ی به‌رد كه بریتییه له سه‌ناره واته قولاپی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و هه‌روه‌ها به‌ردی كونكراو و 10 پارچه كه‌لوپه‌لی جوانكاری ژنان وه‌كو گواره‌و بازن و چه‌ند مورویهكی ملوانكه‌و به‌ردی ره‌نگاوڕه‌نگ، هه‌روه‌ها 4 دراو كه دووانیان رۆمانیهو دوانیشیان ساسانیه له مادده‌ی بۆنزو ئاسن دروستكراون و 119 پارچه گۆزه كه نه‌خشی رووه‌كی و ئه‌ندازه‌یی له‌سه‌ره‌و 8 پارچه گۆزه كه بریتییه له شێوه‌ی ئاژه‌ڵی وه‌كو بوكه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵی و به‌شێكی بووخردان و چه‌ند پارچه‌ی بووكهڵهو 32 پارچه‌ی گڵینهیی ته‌واو كه پێكهاتووه له په‌رداخ و قاپ و گۆزه‌ی گڵینهیی و چه‌قۆیه‌كی ئاسن و (یه‌كه‌ی پێوانه) كه له ئاسن دروستكراوه، له‌گه‌ڵ ئامێرێكی برۆنزی كه بۆ كاری ناوماڵ به‌كارهاتووه.
PUKmedia به‌هادین سابیر - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

