كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا یادی ٣٨ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك ده‌كاته‌وه
kurdistani 02:03 PM - 2013-05-20
كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا یادی ٣٨ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك ده‌كاته‌وه
ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هۆڵه‌ندا له باره‌گای كۆمیته‌ی رێكخستنی هۆڵه‌ندا دانیشتنێكی ئاساییان رێكخست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به جوانترین شێواز یادی ٣٨ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه ئه‌ویش یه‌كێتیی هه‌میشه زیندوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی رێكخستنی هۆڵه‌ندا كۆبونه‌وه‌ی وه‌رزی خۆی ئه‌نجامداو له خۆئاماده‌كردنیشدان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی یاده‌مه‌زنه‌كه‌و به‌رزنرخاندنی كه له ٢/٦ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ یه‌كێتییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی.
به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی كۆمیته‌و هه‌ردوو كارگێڕه‌كه‌و ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته، كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا به ساتێك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، سه‌ید علی لێپرسراوی كۆمیته به تیشك خستنه سه‌ر باشبوونی ته‌ندروستی مام جه‌لال و راگه‌یاند كه به‌هۆی خاتوو شانازه‌وه كه لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یه، به‌رده‌وام به ئاگاین له چۆنیه‌تی باری ته‌ندروستی و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستی مام جه‌لال، دواتر ئه‌نجومه‌نی كۆمیته هیوایان خواست كه زوو به ته‌واوه‌تی چاكببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه كوردستان.
لێپرسراوی كۆمیته باسی له باری عیراق و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و دواتر له‌سه‌ر كاری رێكخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی رێكخستنه‌كان وتی: دوای ئه‌وه‌ی له به‌رلین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا به‌ئاماده‌بونی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، چه‌ندین داواكاری و پێشنیاری كۆمیته‌كانی ئه‌وروپامان گه‌یانده ده‌ستیان به تایبه‌ت كۆمیته‌ی هۆڵه‌نداو ئێستا خۆشبه‌ختانه ئه‌و پێشنیار‌و داواكاریانه‌مان بۆ جێبه‌جێكراوه‌و به بڕیار‌و راسپارده بۆمان نێردراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته دڵسۆزی و به‌پیره‌وه‌چوونی داواكاریه‌كانمان كه جێی رێزه.
دواتر كارگێڕی به‌شی رێكخستن به‌رێز فارس ئاماژه‌ی به كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمیته دا‌و وتی: گه‌شه‌سه‌ندنمان به‌نده به رێكخستنه‌كانه‌وه، بۆیه كۆمیته‌كه‌مان له‌چاو ساڵی رابردوو گۆرانكاری به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیشه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ستافه كارامه‌یه‌ی كه تازه هه‌ڵبژێردراون بۆ كه‌رت و كۆمیته، پاشان خاتوو دلارام كارگێڕی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون تیشكی خسته‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندام و رێكخستنه كۆنه‌كان كه ئه‌وانه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیان بۆ هه‌ژمارد نه‌كراوه، كاریان له‌سه‌ركردووه كه كار ئاسانیان بۆ بكرێت.
له كۆتایشدا هه‌ریه‌ك له ئاماده‌بووان راپۆرتی به‌ش و كه‌رته‌كانیان خسته‌ڕوو له‌ڕووی كاروچالاكی و پێشنیاره‌كانیانه‌وه، ئێستاش ئه‌نجومه‌نی كۆمیته لیژنه‌یه‌كی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌وئاهه‌نگه بكه‌ن كه ٢/٦ یادی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی تیا ده‌كه‌نه‌وه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه سه‌دان كه‌س به شداری ئه‌و یاده بكه‌ن.
PUKmedia شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی- هۆڵه‌ندا



هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

