riklam

پرۆفیسۆره‌ تاقانه‌كه‌ی بواری منداڵانی ئێران كۆچی دواییكرد

kurdistani 05:30 PM - 2013-05-19
هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵان ته‌رخانكردبوو

هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵان ته‌رخانكردبوو

پرۆفسیۆر په‌روانه‌ وسوق كه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵای خوێنی منداڵان بوو، زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ له‌ته‌مه‌نی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵانی ئێران و جیهان ته‌رخانكردبوو، ئه‌مڕۆ 5/19 له‌ شاری تاران كۆچی دوایی كرد.
پرۆفسۆر وسوق ته‌نها ئێرانییه‌ك بوو كه‌ له‌م بواره‌دا بڕوانامه‌ی باڵای به‌ده‌ستهێنابوو، كه‌ جگه‌ له‌ئه‌ندامێتی رێكخراوی خێرخوازی مه‌حه‌كی تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵان، به‌رده‌وام له‌ زانكۆكانی تاراندا خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه‌ بوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی خێرخوازی مه‌حه‌كی تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵان بوو كه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی تووشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
د.په‌روانه‌ وسوق له‌ ته‌مه‌نی خۆیدا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی له‌ ئێران و جیهان چاره‌سه‌ركردبوو، به‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ ده‌ناسرێت كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی ته‌رخانكردبوو، مێردی نه‌كردبوو، به‌دایه‌ تێرێزای ئێران ده‌ناسراو بۆ ده‌رمانی منداڵان پاره‌ی وه‌رنه‌ده‌گرت.
بڕیاره‌ ته‌رمی ناوبراو رۆژی 5/21 له‌ به‌شی ناودارانی به‌هه‌شتی زارای تاران به‌خاك بسپێردرێت.

PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket