riklam

جوانترین تونێلی سروشتی

kurdistani 02:14 PM - 2013-05-19
جوانترین تونێلی سروشتی

جوانترین تونێلی سروشتی

ئه‌م وێنانه‌ بریتین له‌ وێنه‌ی جوانترین تونێلی سروشتی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكا.

ئه‌م تونێله‌ تیشكی خۆر به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو نایگاتێ و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئه‌م دیمه‌نه‌ جوان و سه‌رنجڕاكێشانه‌، درێژی تونێله‌كه‌ نزیكه‌ی چاره‌كه‌ میلێك ده‌بێت واتا 400 مه‌تر و گه‌یشتن به‌ شوێنه‌كه‌و تونێله‌كه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌و پێویستی به‌ كه‌سێكی شاره‌زا هه‌یه‌ له‌ بواری گه‌شتوگوزاریی ئه‌و شوێنه‌دا.

به‌پێی به‌رنامه‌كانی گه‌شتوگوزاریی، ئه‌و شوێنه‌ ده‌بێت رۆژانه‌ 80 كه‌س سه‌ردانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ قه‌ره‌باڵغی و تێكدانی ئه‌و شوێنه‌ جوان و گه‌شتوگوزراییه‌، له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت 14 كیلۆمه‌تر به‌ پێ بڕۆیت تا ده‌گه‌یته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی تێدا گیراوه‌.

به‌هۆی زۆری و قه‌ره‌باڵغی ئه‌و شوێنه‌و زۆری داواكاری خه‌ڵكانی گه‌شتكه‌ر بۆ ئه‌و شوێنه‌، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و شوێنه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ بڕینی بلیت، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان مانگی ئازار تا مانگی تشرینی دووه‌م كاتێك كه‌ داواكاری بۆ سه‌ردانیكردنی ئه‌و شوێنه‌ زۆر ده‌بێت و قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت، ئه‌وا بۆ هه‌رجارێك له‌ 12 كه‌س زیاتر ناهێڵن بچێت.


PUKmedia به‌یار خالید - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket