riklam

ره‌وه‌ندی كوردی و عیراقیه‌كان رۆژی گوڕه‌ به‌كۆمه‌ڵ كوژه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 09:55 AM - 2013-05-19
ره‌وه‌ندی كوردی و عیراقیه‌كان رۆژی گوڕه‌ به‌كۆمه‌ڵ كوژه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

ره‌وه‌ندی كوردی و عیراقیه‌كان رۆژی گوڕه‌ به‌كۆمه‌ڵ كوژه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

رۆژی 16-5 باڵیۆزخانه‌ عیراق به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق به‌ هاوكاری كردنی ره‌وه‌ندی كوردی و عیراقیه‌كان رۆژی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵ كوژه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، وه‌ ئه‌م رۆژه‌یان وه‌ك رۆژێكی نیشتیمانی پێناساند.


له‌ سه‌ره‌تادا د.زاحم مسلم كۆنسولی باڵیۆزخانه‌یه‌، نامه‌ی ناردراوی وه‌زیری مافی مرۆڤ و باڵیۆزخانه‌ی خوێنده‌وه‌، ده‌رباره‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ل كوژه‌كانی عیراقی شیكرده‌وه‌ كه‌ چۆن له‌ رژێمی له‌ناوچوی به‌غدا به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك میللـه‌تی عیراقی ته‌فرو تونا كردو 400 هه‌زار عیراقی له‌م گۆڕانه‌دا شارده‌وه‌، زیاتر له‌ 369 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دیاری كراوه‌، كه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.


پاشان د.ته‌حسین ئاكره‌یی به‌ناوی هه‌ردوو ره‌وه‌نده‌كه‌ نامه‌ی تایبه‌تی خوێندوه‌، كه‌ زیاتر ئاماره‌ ره‌سمیه‌كان و دیاره‌كانی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها هاواری خێزانانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی گه‌یانده‌ ئاماده‌بووان و باسی ئه‌م دوو رووداوه‌ خه‌مباره‌ی كرد، كه‌ چۆن سه‌دامی دیكتاتۆر به‌ سه‌د هه‌زاران كوردی له‌ناوبردووه‌ و 8 هه‌زار بارزانی له‌م گۆڕانه‌دا شارده‌وه‌، كه‌ تا ئه‌مڕۆش حكو‌مه‌تی هه‌رێم‌ به‌ شوێن ئه‌م گۆڕانه‌دا ده‌گه‌ڕێت، هه‌وڵده‌دن روفاته‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌  كوردستان، ئاماژه‌‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ په‌رله‌مانی سوید و به‌ریتانی هه‌وڵده‌ده‌ن روداوكانی كۆمه‌ڵ به‌كوژی كورد به‌ جینۆساید بناسێنن، هه‌روه‌ها ده‌بێت حكومه‌تی عیراق هه‌و‌ڵبدات كه‌ ئه‌م رۆژه‌ بكاته‌ رۆژێكی جیهانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ حكو‌مه‌تی هه‌رێم له‌ مانگی ئازاردا ره‌وه‌ندی كوردی-یان له‌ هه‌نگاریا بانگه‌ێشت  كردبوو، توانیان له‌گه‌ڵ‌‌ 4 رۆژنامه‌نووس له‌ كۆنفرانسی جینۆسایدی نێونه‌ته‌وه‌ی كه‌ 25 ساڵه‌ی به‌سه‌رهاتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌شدارببن، وه‌ توانیان په‌یامی ئازاره‌كانی كورد بگه‌یه‌ننه‌‌ میدیای هه‌نگاریا، ئامانجی ئه‌م كۆنفرانسه‌، ‌ داوا كردنی روداوه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ جیهاندا به‌ ره‌سمی به‌ جینۆساید بناسێنرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket