riklam

هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێت

kurdistani 01:24 PM - 2013-05-15
هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێت

هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێت

سۆزان جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی كارای لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كتێبێك له‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌رده‌گێڕێت له‌ ژێر ناونیشانی (یه‌ك ملیۆن پرسیارو وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس)، له‌ دوو به‌رگدا بڵاویده‌كاته‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوك و مۆبایل-ه‌وه‌ دوو چاری هه‌ڕه‌شه‌لێكردن ده‌بێته‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌لێكردنه‌ ده‌كات.


ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان:

رۆژنامه‌نووسێك دووچاری هه‌ره‌شه‌ لێكردن ده‌بێته‌وه‌


 پاش ئه‌وه‌ی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (سۆزان جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین) ئه‌ندامی كارای لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌ ناونیشانی (یه‌ك ملیۆن پرسیارو وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس) كتێبێكی وه‌رگێڕدراوی له‌ دوو به‌رگدا بڵاوكرده‌وه‌ له‌ نووسینی ژنه‌ نووسه‌ری عه‌ره‌بی كوه‌یتی (فه‌وزیه‌ دریع)ه‌..


ئێستا (سۆزان جمال) دووچاری هه‌ره‌شه‌ لێكردن ده‌بێته‌وه‌ به‌ چه‌ند شێوازێك وه‌ك (ئیمه‌یل، فه‌یسبووك، مۆبایل).


ئێمه‌ له‌ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌ كوردستان، ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌ ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئازادی وتن و بیركردنه‌وه‌، نه‌ به‌ ئه‌وان و نه‌ به‌ هیچ هێزێكی تریش كپ ناكرێته‌وه‌.


ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ده‌خه‌ینه‌ قاڵبی هه‌ره‌شه‌و ترساندن و تۆقاندن و به‌رپرسیارێتی ژیان و ناوبانگ و كه‌سایه‌تی رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێر خاتوو سۆزان ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و زه‌وتكردنی ئازادی بیركردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

لقی سلێمانی          
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

 PUKmedia    تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket