له‌یادی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا
kurdistani 01:04 PM - 2013-05-13
له‌یادی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌دا
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید: خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه سه‌ركوتكرا، به‌ڵام توانیمان له هاوار تۆڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیده‌كان بكه‌ینه‌وه
سێ ده‌یه‌ی ته‌واو له ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسی سه‌دام، تۆمارێكی لێوان‌لێو بوو له كوشتن و بڕین، تۆمارێك بوو له ئاژاوه‌و پیلانگێڕی له دژی خه‌ڵكی كوردستان، راگواستن، به‌عه‌ره‌ب كردن، به‌به‌عسی كردن، سێ پیلانی دوژمنكارانه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی بوو له دژی كورد، كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز‌و له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه یه‌كێك له‌و پیلانه‌ی تێدا جێبه‌جێ كرا.
هه‌ڵه‌بجه لانكه‌یه‌كی گرنگی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، بۆیه ساڵی 1987 رژێمی به‌عس ته‌واوی گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و ئۆردوگا زۆرهمێكانی هه‌ڵه‌بجه راگواست، بۆ ئه‌وه‌ی جگه له پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه‌و گوندنشینه‌كان، له چوارچێوه‌ی ئۆردوگا زۆره‌ملێكاندا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه مه‌رامه گڵاوه‌كانی پشت پیلانه‌كانی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به پاڵپشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی و چه‌په‌كان به خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی راگواستنیان ره‌تكرده‌وه، سوپای عیراقیش به بۆردومان له دژی خۆپیشاندان وه‌ستایه‌وه!.
راگواستن لوتكه‌ی زۆرداری!
به‌هێزبوونی پێگه‌ی یه‌كێتیی له كوردستان، زه‌نگێكی ترسناك بوو له ژیانی حوكمرانی به‌عسیه‌كانی ئه‌وده‌مه‌ی عیراقدا، بۆیه رژێم پیلانێكی نوێی داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتیی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا لاواز بكات و له‌و رێگه‌یه‌وه درزێك له نێوان پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكدا دروستبكات، كه ئه‌وكات گرنگی جه‌ماوه‌ر بۆ شۆڕشی نوێ هاوتای گرنگی ئاو بوو بۆ ماسی.
ئه‌حمه‌د عه‌لی ناسراو به ئه‌حمه‌د كوڵكنی به‌رپرسی ئه‌وكاته‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاته‌ی به‌عس له ساڵی 1987 گوندنشینه‌كانی به‌ره‌و شاره‌كان راگواست، چونكه حكومه‌ت ده‌یزانی كه گونده‌كان پشت و په‌نای پێشمه‌رگه‌ن، جگه له‌وه‌ش راگواستن لوتكه‌ی زۆرداریی به‌عس بوو، بۆیه جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی راگواستنی گونده‌كان بڕیاریاندا رۆژی 13-5-2013 خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامبده‌ن، كه دواتر خۆپیشاندان سه‌ریكێشا بۆ پێكدادانی سه‌بازی.
راگواستن بۆ؟
به‌عسییه‌كان پلانی وردیان هه‌بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵك و دروستكردنی بارودۆخێكی ده‌روونی لای خه‌ڵك، تا له‌و رێگه‌یه‌وه ناچاریان بكه‌ن په‌نا بۆ به‌عس ببه‌ن و وه‌ك به‌كرێگراو له ریزه‌كانی حزبی به‌عسدا دروستیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش راگواستن نه‌خشه‌یه‌كی كاریگه‌ر بوو بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه وه‌ك خۆی.
والی عه‌لی مامۆستای مێژوو له باره‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌عسییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: به‌عس چه‌ندین رێگه‌ی گرته‌به‌ر بۆ دژایه‌تی تاكی كورد، یه‌كێك له‌و رێگایانه راگواستن بوو، چونكه جگه له پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی گوندنشین، هاوكات له مه‌سه‌له‌ی راگواستندا چه‌ند ئامانجێكی تری هه‌بوو، له‌وانه‌ش به‌به‌عس كردن و به‌سه‌ربازگرتنی گه‌نجه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، چونكه ئه‌و گوندنشینانه‌ی كه هێنرابوونه ئۆردوگاكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نامۆبوون به ژیانی ئۆردوگا، بۆیه به خێرایی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان خه‌ڵكدا دروست ده‌بوو، ئه‌وه‌ش سوودێكی زۆری بۆ به‌عس هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌عس به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر ده‌یتوانی كۆنترۆڵی ئۆردوگاكان بكات و رێگه‌نه‌دات هیچ كه‌سێك له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵبێت، جگه له‌وانه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی ئۆردوگاكان سه‌خت بوون به‌عسییه‌كان له رێگه‌ی پاره‌و فشار‌و ترساندنه‌وه توانیبوویان به‌شێك له گه‌نجه‌كان فریوبده‌ن، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆردوگاكان هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی وه‌ك ئاو و ئاوه‌ڕۆی نه‌بوو، زۆر به خێرایی ده‌ردو نه‌خۆشی كوشنده بڵاوده‌بووه‌وه، ئه‌وه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ساویلكه به ئاسانی بكه‌وێته ته‌ڵه‌ی به‌عسییه‌كان و له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا وه‌ك به‌كرێگیراو كار بۆ به‌عس بكات، هه‌موو ئه‌مانه سه‌رئه‌نجام ده‌بنه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیخوازان رێگه‌و شێوازی جۆربه‌جۆر بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دژی راگواستن بوه‌ستنه‌وه، ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه دژایه‌تی خه‌ڵك بۆ راگواستن به خۆپیشاندان و نیمچه راپه‌ڕینێك ده‌ستی پێكرد.
پلانی پێشمه‌رگه تێكدرا!
رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له جۆشدانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان، به‌پێی پلانه‌كانی خۆپیشاندان بڕیاردرا رۆژی 13-5 له رێگه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان بانگبكرێن، به جۆرێك خۆپیشاندان زۆرترین كه‌س به‌شداری تێدا بكات و له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی خۆپیشاندان مه‌فره‌زه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه په‌لاماری شاره‌كه بده‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حزبی به‌عسدا بگرن.
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی 13-5 دا رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی رۆڵێكی باشیان بینی، توانرا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاره‌كه بهێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به توندی سیاسه‌تی راگواستن ره‌تبكه‌نه‌وه، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی به‌عس كوێرانه روبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌وه‌و كه‌وتنه ته‌قه‌كردن و راوه‌دونانی خه‌ڵك.
وتیشی: بڕیاربوو خۆپیشاندان درێژه بكێشێت و ئێمه‌ش كه ئه‌وكات مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاماده‌بووین له نزیك ناوچه‌كه به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه بچین و هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆپیشاندان وه‌ك پێویست درێژه‌ی نه‌كێشا، چونكه به‌عس كه‌وته ته‌قه‌كردن له هاووڵاتیان، سه‌ره‌ڕای كوشتنی هاووڵاتیان، هاوكات نزیكه‌ی 34 كه‌سیشی ده‌ستگیر كرد‌و له نزیك هه‌ڵه‌بجه زینده‌به‌چاڵی كردن! بۆ رۆژی دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هاتنه ئاسمانی شاره‌كه‌و گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان-یان خاپور كرد، كه یه‌كێك بوو له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی جێگه‌ی خۆحه‌شاردانی پێشمه‌رگه‌و چالاكه‌كانی خۆپیشاندان بوو.
له هاوار، تۆڵه له به‌عس كرایه‌وه
چوار رۆژ دوای خۆپیشاندانه‌كه هێزه‌كانی رژێمی به‌عس به پشتیوانی چه‌ندین فڕۆكه‌ی شهڕكهرو له رێگه‌ی هێزێكی زۆری پیاده‌و به هاوكاری گه‌وره‌ی گهلهجاشێكی زۆر، په‌لاماری هێزه‌كه‌ی یه‌كێتیی ده‌ده‌ن، كه له ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و گوندی هاوار خۆیان بۆ رزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه رێكخستبوو.
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه وتی: هێزه‌كه‌ی ئێمه هێزێكی تۆكمه‌و ئاماده بوو، پێشمه‌رگه‌كان له ئازاكانی سنوره‌كه بوون، باره‌گای سه‌ره‌كی هێزه‌كه له گوندی هاواربوو، ئه‌وكاته باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی دیموكراتی ئێران له ناوچه‌كه بوو، ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر توڕه‌بوو بێزاربووین له‌و په‌لاماره وه‌حشیانه‌ی كه رژێم كردبوویه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی زینده‌به‌چاڵ كردبوو، بۆیه بڕیارماندا تۆڵه بكه‌ینه‌وه‌و به توندی روبه‌ڕووی دوژمن ببینه‌وه، ئه‌وه بوو سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی هێزه‌كه‌ی دوژمن و لاسه‌نگی ته‌رازووی هێزی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیمان تۆڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه‌وه.
وتیشی: هێزه‌كانی به‌عس گه‌وره‌ترین گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت، به جۆرێك له‌وساته به‌دواوه دوژمن نه‌یتوانی جارێكی تر په‌لاماری پێشمه‌رگه بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و داستانه گه‌وره‌یه‌دا نه‌وشیروان تهپهكورهیی كه یه‌كێك له ئازاترین پێشمه‌رگه‌كان بوو شه‌هید كرا، پێش ئه‌و شه‌ڕه‌ش یه‌كێكی تر له پێشمه‌رگه ئازاكان به ناوی محه‌مه‌د حاجی سه‌عید شه‌هید بوو.
له‌ماوه‌ی حوكمرانی سه‌دامدا، كه‌م رۆژی ئه‌و مێژووه هه‌ڵه‌بجه چالاكی سیاسی و سه‌ربازی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، مێژووی شاره‌كه لێوانلێوه له قوربانیدان، به‌ڵام كه‌وتنی په‌یكه‌ری ره‌شی به‌عس و به‌دیهاتنی ئازادی و ئاوه‌دانی به‌سه بۆ ساڕێژبوونی برینی قوربانییه‌كان.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د - هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

