riklam

لەدهۆك رۆژنامەنوسێك دوای ئەشكەنجدانی دەكوژرێت

کوردستان 05:13 PM - 2016-08-13
.

.

لەشاری دهۆك رۆژنامەنوسێك دوای رفاندنی تەرمەكەی دۆزرایەوەو جەستەشی ئاسەواری ئەشكەنجدانی زۆر پێوەیە.

سۆران حسێن لەناوەندی ئاژانسی هەواڵی (رۆژنیوز) بە PUKmediaی راگەیاند: وه‌دات حسێن عەلی، رۆژنامەنوسمان لەشاری دهۆك دوای ئەوەی گەڕەكی ماڵتا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو رفێنراوەو دوای ئەشكەنجەیەكی زۆر كوژراوەو تەرمەكەشی لەنێوان شاری دهۆك و قەزای سمێلدا دۆزراوەتەوە.

وتیشی: لەماوەی چەند رۆژی رابردودا زیاتر لە 5 جار لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە بانگهێشتكراوەو لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە.

سۆران حسێن، راشیگەیاند: لەگەڵ پۆلیسی دهۆك قسەمان كردوەو پێیان راگەیاندوین ئاگاداری تەواوی روداوەكە نین و لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەیەوە دەستپێكردوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، PUKmedia چەندجارێك پەیوەندیكرد بەپۆلیسی پارێزگای دهۆكەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەیان نەدایەوە.

هەر لەبارەی كوژرانی ئەو رۆژنامەنوسەی (رۆژنیوز)ەوە، پۆلیسی دهۆك لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: وه‌دات حسـێن عەلی، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، لەسەر رێگای سێجی سەر بەقەزای سمێل بەكوژراوی دۆزراوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش دوای كوژرانی رۆژنامەنوسەكەیان، ئاژانسی (رۆژنیوز)، لەڕاگەیەنراوێكدا داوا دەكات بەزووترین كات هۆكاری تیرۆركردنی پەیامنێرەكەیان ئاشكرا بكرێت، هەروەك داوایان لەڕێكخراوەكان و هەموو لایەك كردوە لەبەرامبەر تیرۆری ویدادا، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket