توركیا‌و ئیسرائیل.. دوو هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا
بیروڕا 03:15 PM - 2016-07-03.
په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل تا كوێ؟
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیای خسته خواره‌وه‌و یه‌كێك له‌فڕۆكه‌وانه‌كانی كوژرا، په‌یوه‌ندی حه‌وت ساڵی نێوان روسیا‌و توركیا به‌ته‌واوی تێكچوو، ئه‌م تێكچوونه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابووری هه‌ردوو وڵات هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌كڕینی وزه‌ی گاز له‌ڕوسیا، حه‌وت ساڵی په‌یوه‌ندی نێوانی ئه‌و دوو وڵاته له‌شه‌و و رۆژێكدا وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیان نه‌بووبێت كۆتایی پێهات.
توركیا هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا، كه‌وته په‌له‌قاژه‌ی دبلۆماسی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ئه‌منی و ئابووری، ئه‌ویش دروستكردنه‌وه‌ی پردی دبلۆماسی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل به‌بیانووی كڕینی گاز‌و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا توركیا كه‌وته گه‌ڕان به‌دوای نزیكبوونه‌وه‌ی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
ده‌بێت له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه ساڵی 2009 له (داڤۆس) ئۆ‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به (شیمۆن په‌رێس) وه‌ستایه‌وه‌و تاوانباری كرد به‌وه‌ی كه شێوه‌ی بۆردومانكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستینیه‌كان له (غه‌زه) جینۆسایده.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌چه‌ندین بۆنه‌و وتاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگاندا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلیان تاوانبار ده‌كرد به‌وه‌ی كه (ئیسرائیل لایداوه له‌هێتله‌رو هه‌ڵوسوكه‌وتی باربه‌ریان هه‌یه).
كه‌چی سه‌یره وا بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نزیك له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه باس له‌ئاساییبوونی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل ده‌كه‌ن، (عومه‌ر چیلیك) قسه‌كه‌ری حزبی (یه‌كسانی و گه‌شه‌كردن) حزبی ده‌سه‌ڵات سوێندی خوارد‌و ده‌ستی له‌سه‌ر دڵی دانا‌و وتی (ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی ئیسرائیل، دۆست و هاورێی توركیان).
بێگومان ئه‌م له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه له‌ناوه‌ندی مانگی دێسه‌مبه‌ری ساڵی رابردووه ده‌ستیپێكرد له به‌یه‌كگه‌یشتنێكی نهێنی و له یه‌كتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایدا كۆتایی هات به‌وه‌ی كه هه‌وڵبدرێت ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان نه‌رمبكرێته‌وه، پاشان هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه، له‌ڕۆژی 13/12/2015 له‌ئه‌سته‌مبوڵ بۆ یه‌كه‌مجارو به‌ئاشكراو به‌فه‌رمی جه‌ژنی جوله‌كه ناسراو به‌جه‌ژنی (هه‌نوكه) پیرۆزكراو به‌ڕێوه‌چوو، گرنگییه‌كی زۆری پێدرا له‌لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیاوه، هه‌ربۆیه‌ش به‌هۆی توندوتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌وڵی ده‌ستوبردكردن له‌م نزیكبونه‌وه‌یه كرا، بۆیه چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو بۆنی رێككه‌وتنێك دێت به‌منزیكانه.
سه‌ره‌تای نزیكبوونه‌وه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ و كۆششی (فه‌ریدون سینیر لییگولو) باڵوێزی پێشووی توركیا له (ته‌ل ئه‌بیب) توانی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی چاوی به‌سه‌رۆكی ده‌زگای (مۆساد)ی ئیسرائیل (یوسی جۆهین) و دبلۆمات (جۆزیف سیچانۆڤه‌ر) بكه‌وێت، دیاره ئه‌م یه‌كتر بینینه بووه هۆی زیاتر نزیكبوونه‌وه‌و خاوكردنه‌وه‌ی كه‌مێك له‌ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان.
هه‌ر له‌و به‌یه‌كگه‌یشتنه‌دا به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی دبلۆماسی ئیسرایلی، پێنج خاڵ ئاماده‌كرا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پردی دبلۆماسی له‌نێوانیاندا كه له‌ساڵی 2010 وه وه‌ستاوه، هه‌وڵبدرێت به‌زووترین كات كه‌ناڵه دبلۆماسیه‌كان و باڵوێزخانه‌كانیان بكرێته‌وه، دیاره پاش شكستی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ روسیادا مه‌به‌ستی توركیا ئه‌وه‌یه دۆستێكی تر بدۆزێته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی روسیا‌و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تازه‌ی گازی سروشتی و زامنكردنی ئاسایشی گاز بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ئاشكراكردنی ئه‌و پێنج خاڵه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماتی توركیا رایگه‌یاند كه بڕیارمانداوه هیچ نه‌دركێنین تاكو كۆتایی و ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندی نێوانمان به‌فه‌رمی.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه، پێیانوایه كه توركیا به‌بیانووی بازرگانی گازه‌وه ده‌یه‌وێت كه‌ناڵی گفتوگۆ دروستبكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كه زۆر به‌توندی دژی ئیسرائیل ده‌بوه‌وه‌و به‌رگری له‌گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كردو داڵده‌ی كه‌سایه‌تی و كادرانی فه‌له‌ستینی ده‌دا له‌وڵاته‌كه‌ی هاوكاریان ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ی نه‌خۆشی له‌خه‌سته‌خانه‌كانیان، هه‌رچه‌ند تائێستا ناتوانین بڵیین كه مانگی هه‌نگوینی نێوانیانه، به‌ڵام ره‌نگه ببێته هۆی شێوه‌یه‌ك له‌سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
پاش ئه‌وه‌ی له‌نێوان ساڵه‌كانی 2009 و 2010 ژێرخانێكی هێجگار گه‌وره له‌سوته‌مه‌نی گاز له‌كێڵگه‌ی (ته‌مه‌ر و لوڤیاتان) ده‌ركه‌وت كه توانای به‌رهه‌می 800 ملیار مه‌تر سێجایه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌ك ته‌نها پێویستی خۆی مسۆگه‌ربكات به‌ڵكو ده‌شتوانێت %40 له‌به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگه‌یه هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی ئه‌وروپا بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای (نۆبل ئێنێرجی) كه سه‌رپه‌رشتی كێڵگه گازه‌كانی ئیسرایل ده‌كات، به‌نیازه به‌ڕێگای ژێر ئاودا گاز بگه‌یه‌نێته توركیا، ئه‌م پرۆژیه به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئیسرایل داده‌نرێت و چه‌ند ملیار دۆلارێكی تێده‌چێت، ئه‌مه‌ش ناكرێت گه‌ر نه‌رمبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی نه‌بێت له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
شه‌هیدان به‌رامبه‌ر به گاز
بۆ سه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سیاسی و دبلۆماتی نێوان ئیسرایل و توركیا، پێویسته توركیا چاوبپۆشێت یان دۆسیه‌ی كاپیتانی كه‌شتیه مرۆڤایه‌تیه‌كه (ماڤی مه‌رمه‌ره) كه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ڕێكرا بۆ هاوكاری برا فه‌له‌ستینیه‌كان له‌گه‌زه‌و شكاندنی حه‌ساری ئابوری له‌سه‌ر گه‌زه ساڵی 2010 بووه هۆی كوشتنی 10 له‌ئه‌ندامی رێكخراوه مرۆڤایه‌تیه‌كانی و چالاكه‌وانه‌كانی ئاشتی، ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیران بوو رایگه‌یاند كه ئه‌مه كارێكی نامرۆڤانه‌یه‌و به‌شێكه له‌تیرۆرستی ده‌وڵه‌ت، هه‌رچه‌نده پێشتریش به‌هۆی هێرشی ده‌سه‌ڵادارانی توركیا بۆسه‌ر (شیمۆن پیرێس) له‌منته‌دای ئابوری له (داڤۆس) زیاتر كێشه‌كانی ئاڵۆزكرد.
پێچ ساڵ پاش ئه‌م رووداوه ئه‌و بیست ملیۆن دۆلاره‌ی كه بڕیاربوو ئیسرائیل قه‌ره‌بووی خێزانی قوربانیانی ئه‌و رووداوه بداته‌وه‌و به‌داواداچوونی یاسایی دژی به‌رپرسی سه‌ربازی ئیسرایل كه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌وكاره بووه بكرێت، به‌وه ده‌چێت له‌بیر چووبێت و به‌لاوه نرابێت، لێره‌دا ده‌توانین بپرسین ئایا توركیا بازرگانی به‌شه‌هیدانه‌وه ده‌كات به‌رامبه‌ر گاز؟ هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری گشتی رێكخراوی (ئای.ئێچ.ئێچ) ده‌ڵێت گه‌روابێت توركیا خیانه‌تێكی بێ وێنه ده‌كات ده‌رهه‌ق به‌خێزانی شه‌هیدان كه به‌ده‌یان كه‌س شه‌هیدبوون له‌و رووداوه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت گه‌ر ئه‌مه هه‌مووی بۆ گاز بێت، ئه‌و گازه ئیسرائیل خاوه‌نی نیه به‌ڵكو خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستینه له‌گه‌زه له‌ڕاستیدا.
ماوه‌ته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی بزانین، گه‌ر توركیا رێككه‌وتن ئیمزا بكات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا چاره‌سه‌ری ئه‌و ژماره كادر‌و به‌رپرسانه‌ی حه‌ماس، چی ئه‌بێت له‌توركیا؟ به‌بۆچوونی (سه‌لاح الروری) كه یه‌كێكه له‌به‌رپرسه باڵاكانی حه‌ماس ماوه‌ی چوار ساڵه له‌به‌شی بوسفۆری ئه‌سته‌بوڵ ده‌ژی، ده‌ڵێت ئیسرائیل توركیا تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه هاوكاری ماڵی و خه‌رجی تێكۆشه‌رانی ئه‌لقاسم ده‌كات بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌نقه‌ره‌ش داوای كه‌مێك نه‌رمونیانی ده‌كات له‌سه‌ر ئابڵوقه‌ی بازرگانی له‌سه‌ر گه‌زه، هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی هاوكاری خه‌رجی به‌لاوه دراوه له‌لایه‌ن توركیاوه له‌به‌ر رێككه‌وتنی پرۆتۆكۆڵی، سه‌ڵاتدارانی توركیا نایانه‌وێت وا ده‌ربخه‌ن كه وازیان له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه هێناوه بۆ گه‌زه، هه‌رچه‌نده سه‌لاح الروری نه‌یشارده‌وه له‌وه‌ی كه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوانیان ناردنه‌وه‌ی منه‌و كۆتاییهێنانی چالاكی حزبی حه‌ماسه له‌و وڵاته‌و سه‌رۆكی توركیا پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاوی به‌سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس (خالید مشعل) كه‌وتووه‌و به‌وه ناچێت كه له‌ئێستادا هیچ گۆڕانكارییه‌ك ببێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌ماس، ده‌ڵێت كه توركیا‌و ئیسرائیل له‌لایه‌ن روسیاوه پاڵیان پێوه‌نرا كه یه‌كگرتنێكی مێژووی دروستكه‌ن به‌هۆی هاوبه‌شی سنوریان له‌گه‌ڵ سوریا كه به‌هه‌مانشێوه له‌و ناچه‌یه‌دا كه‌ناڵی دیبلۆماسی بزر بووه.
ئه‌نقه‌ره یه‌كێكه له‌یه‌كه‌مین پایته‌خت له‌و ناوچه‌یه‌دا كه له‌ساڵی 1949 وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كه بریتین له دوو هێز كه عه‌ره‌ب نین، هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان و مێژوویه‌كی درێژی دیبلۆسای و سه‌ربازیان پێكه‌وه هه‌یه‌و كاتێك حزبی (یه‌كسانی و گه‌شه‌پێدان) ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست به‌و هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندیانه‌دا نه‌چوه‌وه هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه.
جێگای به‌بیرهێنانه‌وه‌شه، كه تا ساڵی 2009 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر خاكی توركیا مه‌شقی سه‌ربازی خۆیان ئه‌نجامده‌دا، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێزی سه‌ربازی توركیا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیلیان به‌كارده‌هێنا بۆ كوشتنی گێریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌سه‌ر پلانی سیخوڕی و زانیاری به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو ده‌زگا زانیاره‌كانیان كاریان ده‌كردو زانیاره‌كانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد هه‌رچه‌نده نێوانیشیان كه‌مێك ته‌مومژی تێكه‌وتبوو له‌مدواییه‌دا به‌ڵام هه‌ردوو هێزی سه‌ربازی ئه‌و دوو وڵاته به‌رده‌وامبوون له‌هاوكاری یه‌كتری له‌وباره‌یه‌وه، ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆڕی بازرگانیشیان دووجار زیادیكرد له‌پێنج ساڵدا كه رێژه‌ی جموجۆڵی بازرگانیان گه‌یشته زیاد له‌پێنج ملیار ئێرۆ ئیتر چۆن ده‌بێت زه‌مینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌و هاوپه‌یمانی ئاماده‌نه‌كه‌ن و هه‌وڵی رێككه‌وتنی ستراجیدی نه‌ده‌ن.
حه‌مه عوسمان – فه‌ره‌نسا
رێككه‌وتنی توركیا‌و ئیسرائیل
چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنی توركیا‌و ئیسرائیل
یه‌كه‌م: هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌ر حیسابی كوردی باكورو په‌كه‌كه‌یه. چونكه فاكته‌ره نێوخۆییه‌كان هه‌میشه هۆكاری به‌ستنی په‌یوه‌ندین له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. له نه‌وه‌ده‌كاندا تێچووی شه‌ڕی په‌كه‌كه بۆ توركیا ساڵانه (8-10) ملیار دۆلار بوو. ئیسرائیل باری توركیای سووككرد. به‌پوختی ئه‌م رێككه‌وتنه دژی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رۆژئاڤا. وه له‌ده‌قه‌كانیشیدا نه‌وتراوه ئیسرائیل ئه‌مه بۆ توركیا ئه‌كات، باسی ئه‌و شتانه كراوه كه توركیا بۆ ئیسرائیلی ئه‌كات.
دووه‌م: خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه زۆربه‌یان بۆ چاوبه‌ست كردنن. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی توركیا هاوكاری حه‌مماس نه‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌ته‌رو توركیا‌و سعودییه‌ش له (2015)ه‌وه ئیش له‌سه‌رئه‌وه ئه‌كه‌ن حه‌مماس له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندیی ستراتیجی ببه‌ستێت. هه‌روه‌كو یه‌كه‌مینجار به‌سه‌رۆكایه‌تی "جیمی كارته‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ویلایه‌تی میریلاندی ئه‌مریكا رێككه‌وتننامه‌ی كامپ داڤید-1978 مۆركرا له‌نێوان میسر (وه‌ك سه‌ری جیهانی عه‌ره‌بی) له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. ساڵی دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌وبۆنه‌یه‌وه درایه ساداتی سه‌رۆكی میسر‌و موناحیم بیغنی ئیسرائیل. دواتریش كۆنگره‌ی مه‌دریدی 1991ی به‌دواداهات.. ئیتر ئه‌مانه سه‌ره‌تای ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب-ئیسرائیل بون.. تا وایلێهات میسر بۆماوه‌ی (15) ساڵ غاز به‌ئیسرائیل بفرۆشێت و سنوری فه‌له‌ستینیش بۆ ئیسرائیل بگرێت!.
سێهه‌م: توركیا تاقه وڵاتی ئیسلامی بوو، كه زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی موسوڵمانی هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجار دانی نا به‌ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
چواره‌م: هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌مریكا تیایدا به‌شداره له (1948ه‌وه تا 2016). چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نییه هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه له‌یه‌ك داببڕێن.
پێنجه‌م: تێكدان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ساڵی (2010) سه‌ره‌تای شۆك و قه‌یرانێكی گه‌وره بو له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا. كه دواتریش به‌هاری عه‌ره‌بی به‌سه‌رداهھات له (2011) به‌وبۆنه‌یه‌وه هه‌موو رۆژهه‌ڵات به‌ئێران و روسیاشه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا تێكچوون. ئه‌ڵمان و یۆنان و كێشه‌ی قوبرس و كوردیش له‌ولاوه بوه‌ستێت.. فشاری میدیای جیهانی و سۆشیال میدیاش له‌سه‌ر ئاكپارتی بووه سه‌رباری هه‌مووی.
شه‌شه‌م: وزه، به‌تایبه‌تی غازی سروشتی هۆكاری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی توركیا ئیسرائیله. توركیا ساڵانه (20) ملیار پێ سێجا غازی له‌ڕوسیا وه‌رئه‌گرت، (9.5) ملیاری له‌ئێران، (4.5) له‌ئازه‌رباینجان وه‌رئه‌گرێت، گریبه‌ستی (10) ملیاریشی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه، له‌كێڵگه‌ی "میران" و "بینا باوی"ـه‌وه ساڵی (2017) ئه‌كه‌وێته‌ڕێ. له‌ناوخۆی خۆیشیدا كه‌مێكی زۆركه‌م به‌رهه‌مده‌هێنێت. روسیا (25) ملیار پێ سیجاكه‌ی خۆی راگرت. بۆیه ئیسرائیل ئێستا بۆته وڵاتێك كه غاز هه‌نارده ئه‌كات، له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه توركیا غازی لێئه‌كڕێت.
حه‌وته‌م: ئیسرائیل ئه‌یه‌وێت نفوسی هه‌واڵگریی و جاسوسی و ئابوری خۆی به‌ناو خاكی توركیادا بگه‌یه‌نێته ناوچه‌ی قه‌وقازو ئۆراسیا (كه به‌دڵی جیهانی ناسراوه). وه له‌توركیاشه‌وه چاودێری ئێران -سوریا-عێراق بكات.
هه‌شته‌م: هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی لاوازی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كانیاندا ماوه‌یه‌كی چۆڵیان له‌په‌یوه‌ندی به‌ڕێكردووه. به‌ڵام ژماره‌ی گه‌شتیارو كۆی گشتی بازرگانی هه‌ردوولا زۆر گه‌شه‌یكردووه له‌ماوه‌ی (2010- ئایاری 2016). قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌ردوولا له (2015)دا بڕی (5.5) ملیار دۆلار بووه. له (2015) دا كه ڕێژه‌ی گه‌شتیاری توركیا زۆریش كه‌میكردووه (42) ملیۆن گه‌شتیار بووه. ژماره‌ی گه‌شتیاری ئیسرائیلیه‌كان هه‌ر زیاتری كردووه.
نۆیه‌م: هه‌موو رێككه‌وتنێكی توركیا-ئیسرائیل، جێگه‌ی ته‌ته‌رو مه‌ترسی عێراق و سوریایه ئه‌وجا ئێران. توركیا تاكه وڵاتی ئیسلامیه كه ئه‌ندامه له‌ناتۆو، راسته‌وخۆ سنوری له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی گرنگی نیشتمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، ئه‌وانیش عێراق و سوریان.. چونكه له‌په‌نجاكاندا عێراق و سوریا شوێنی بڵاوبونه‌وه‌ی فكری شیوعیه‌ت بووه، ئه‌مه‌ش دژی پره‌نسپیی ئه‌مریكا-توركیا-ئیسرائیله. له‌شه‌سته‌كاندا عێراق و سوریا مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی بیری عروبه‌و بان-عه‌ره‌بیزم و به‌عسیه‌ت بووه. وه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیشدا عێراق و سوریا شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزم و توندوتیژی بووه. ئه‌مه‌ش وائه‌كات توركیا-ئیسرائیل- ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیدا بن.
ده‌یه‌م: سروشتی توركیا‌و ئیسرائیل وایه، كه ده‌ستبه‌رداری یه‌كتر نه‌بن. ئه‌گه‌رچی ناوه‌ندی بڕیاری ئیسرائیلی و رای گشتی جوله‌كه متمانه‌ی به‌توركیایه‌ك نییه له‌سه‌رده‌می ئاكپارتیدا.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر - خوێندكاری دكتۆرا‌و ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می حوكمی ئاكپارتی دا
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ 1/ حه‌مه عوسمان – فه‌ره‌نسا
2/ به‌هرۆز جه‌عفه‌ر - خوێندكاری دكتۆرا‌و ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می حوكمی ئاكپارتی دا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24