وێنه‌وڤیدیۆ .. شوان كابان ده‌نگێكی به‌سۆز له‌خه‌باتی شاخ
ی.ن.ک 06:09 PM - 2016-06-03.
یه‌كێك له‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌سه‌رده‌مانی خه‌باتی شاخی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا و به‌تایبه‌ت له‌بواری موزیكدا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و ئه‌ندامێكی تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان بوو، به‌سه‌رهاتی چوونی خۆی بۆ ئه‌و تیپه و ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیپه‌كه و دواتر تۆماركردنی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی و چه‌ند باسێكی تر ده‌گێڕێته‌وه ، شوان كابانه ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ، له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مجاری بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی ژیانی خۆی بكات و مێژووی كاركردنی له‌و تیپه به‌به‌شێكی گه‌وره‌ی شانازیه‌كانی ژیانی خۆی ده‌زانیت .
شوان كابان له‌وباره‌یه‌وه ووتی ، مانگی 6-1981 په‌یوه‌ندیم به‌رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ،به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌شاری سلێمانی ، له‌مانگی 9-1981 یشه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ڕێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كرد، هه‌ر له‌كۆتایی ئه‌و مانگه په‌یوه‌ندیم به‌ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه كرد له‌ناوزه‌نگ، دوای مانگێك مانه‌وه‌م له‌وێ هه‌واڵی دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزانم بیست كه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌شی كاك ئاراز ئیبراهیم بوو، كه‌یه‌كێك بوو له‌پایه گرنگه‌كانی تیپه‌كه، چ دواتریش مامۆستا دلێری برای كه پێشتریش هه‌ردوو كیان له‌شاریش له‌تیپی مۆسیقای سلێمانی كاریانكردبوو،جگه له‌وه‌ش مامۆستا دلێر ئیبراهیم تیپێكی مۆسیقای منداڵانیشی هه‌بوو، دوای بیستنی هه‌واڵی دامه‌زراندنی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ كاك ئاراز له خڕه‌ی ناوزه‌نگ یه‌كتریمان بینی و منیش خۆشحاڵی خۆمم ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه كه‌له‌و ناوه‌دا له باره‌گاو رێكخستنه جیاجیاكان كاریان ده‌كرد ، له‌سه‌ركردایه‌تی و چه‌ند شوێنێكی تر ، هه‌ردوای بیستنی هه‌واڵه‌كه په‌یوه‌ندیان كرد ، به‌داخه‌وه كه ناوی هه‌موویانم له‌بیر نیه .
باسیله‌وه‌شكرد، سه‌ره‌تا كه‌تیپ دروستبوو یه‌ك دوو ئاهه‌نگی یادی یه‌كی ئایار و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌مان له‌و شوێنه‌ی كه باره‌گایه‌ك بوو له سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدا، تیپه‌كه سه‌ربه‌ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
جه‌ختیكرده‌وه، تیپه‌كه له‌ته‌مه‌نی كاری خۆیدا كه تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 1986 كاریكرد، سێ به‌رهه‌می تۆماركراوی هه‌بوو ، له‌ساڵی 1990 دا و له‌شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كه تیپه‌كه به‌شێكی چالاكی ئه‌و رێكخراوه‌بوو، ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزو هه‌ڵه‌بجه‌مان ئه‌نجامدا و چوار رۆژ ئاهه‌نگی گۆرانی و مۆسیقا وسرودی پێشكه‌شكرد، دواتر ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه‌به‌رهه‌مه‌كان پێكهاتبوون له‌سرودو گۆرانی سیاسی و گۆرانی ئاسایی و گۆرانی فۆلكلۆریش .
ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌بوو
شوان كابان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی تیپی شه‌هید كارزان له‌و ساته وه‌خته دژواره‌دا ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، له‌و ساته دژواره‌دا دامه‌زراندنی تیپێكی له‌و شێوه‌یه كاری زۆری ده‌ویست ، ئێمه‌ش زۆرینه‌ی براده‌ران كاری ترمان هه‌بوو له‌رێكخستن ، به‌ڵام توانیمان تاوه‌كو كۆتاییه‌كانی 1986 به‌رده‌وامی پێبده‌ین ، و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا كه چالاكیه‌كانمان وه‌ستا په‌یوه‌ندی به‌كاری زۆری شۆڕش و مه‌شخوڵیه‌كی زۆری هه‌موومانه‌وه بوو ، به كاری سیاسی و رێكخستنه‌كان .
وتیشی : نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت دامه‌زراندنی ئه‌و تیپه ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌بوو، نه‌بوونی ئیمكانه‌ت و شوێن و هه‌روه‌ها ئه‌و فشاره زۆره‌ی دوژمن له‌سه‌ر كورد و چه‌ندین هۆكاری تر، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامبووین.
رونیكرده‌وه، تیپی شه‌هید كارزان له‌مانگی 2ی 1983 دا له‌كاتی دامه‌زراندنی یه‌كێتی هونه‌رمه‌نداندا تیپه‌كه به‌شی هه‌ر زۆری براده‌ران بوون به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان، ئه‌وكات كاك ئاراز خۆشی یه‌كێك بوو له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیه‌كه ئاگاداری ئه‌وه‌بوو.
مام جه‌لال پشتیوانی سه‌ره‌كیمان بوو
له‌باره‌ی رۆڵی مام جه‌لاله‌وه شوان كابان باسله‌وه‌ده‌كات، به‌ڕێز مام جه‌لال هاوكارو پشتیوانی سه‌ره‌كیمان بوو، دمه‌زراندنی تیپه‌كه و دواتر یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره زانیبوو.
وتیشی: پاشان راگه‌یاندنی یه‌كێتیی هه‌رزوو بوونه پشتیوانیه‌كی به‌هێزی ئێمه به‌تایبه‌ت خودی كاك ئه‌رسه‌لان بایز هه‌میشه به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه‌و داهات و خه‌مخۆرێكی سه‌ره‌كیمان بوو .
شوان كابان له‌باره‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی تیپ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، به‌داوای لێبوردنه‌وه ئه‌گه‌ر ناوی كه‌سێكم له‌بیركردبێت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تیپكه‌وه جگه له كاك ئاراز ئیبراهیم و من و دواتر مامۆستا دلێر ئیبراهیم و ئاسۆ و سالار‌و به‌ختیار و هیواو محه‌مه‌د و خالد، كاك حه‌مه جه‌زاو كاك سه‌لام و كاك هۆشیارو عه‌به‌ی قادر حه‌سه‌ن ، و ئه‌مانه به‌شێكیان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ تیپ بوون دواتر چوونه هه‌نده‌ران ، پاشان له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 1981 كاك ئازاد خانه‌قینی په‌یوه‌ندی به‌تیپه‌كه‌وه كرد و رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو.
به‌رده‌وام بوو له‌وته‌كانی ووتی ، پاشان كاك دلۆڤان و ستار بامه‌ڕنی و كاك توانا ماوه‌ی دوو ساڵ په‌یوه‌ندیان به‌تیپه‌وه كرد ، جگه له‌وه‌ی به‌شێكیان چوونه هه‌نده‌ران به‌ڵام ئه‌وانی تر له‌هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كه به‌شداربوون .
كاری ترمان ده‌كرد
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ، ته‌واوی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له تیپی شه‌هید كارزان كاری هونه‌ریان ئه‌نجامده‌دات ، له‌رێكخستنه‌كان و شوێنه‌كانی تر كاری تری شۆڕشگێڕیان ده‌كرد.
رونیشكرده‌وه، ئه‌وه‌ی وایده‌كرد به‌رده‌وام نه‌وه‌ستین و هه‌ر كارێك هه‌بێت بیكه‌ین ، ته‌نها له‌پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌مان بوو ،ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه‌ی كه‌یه‌كێتیی له‌پێناویدا دامه‌زرا.
12 گۆرانیم هه‌بوو
له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیه‌وه له‌تیپی شه‌هید كارزان ، هونه‌رمه‌ند شوان كابان ووتی، له‌راستیدا من ده‌نگم بۆ سرود زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو چونكه سردو ده‌نگێكی زۆر زوڵاڵ و به‌هێزی ئه‌وێت ، بۆیه زیاتر گۆرانی عاتفی و گۆرانی ئاساییم ده‌وت یان گۆرانی سیاسیم وتووه، ته‌نها گۆرانی لێره ناڕۆم نه‌بێت كه له سروده‌وه نزیكه.
وتیشی: هه‌موو گۆرانیه‌كان به‌لای منه‌وه خۆشه‌ویستن، چونكه له‌سات و ئانێكی سه‌ختدا وتراون ، سێ له‌گۆرانیه‌كانمان شیعری خۆمن ، گۆرانی دایه دایه یه‌كێكه له‌و گۆرانیانه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا له‌ناخی خۆمه‌وه نزیكبوو، په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحیم له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو ، هه‌روه‌ها گۆرانی بیرتان ئه‌كه‌م كه له ڤیستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه و نه‌ورۆزدا له‌سه‌ر شانۆ وتم .
له‌سه‌ر چیرۆكی له‌دایكبوونی گۆرانی دایه دایه ووتی، ئه‌و گۆرانیه په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵمدا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆر بوو دایكم نه‌بینیبوو، هات بۆ سه‌ردانم له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌دن، قژی زۆر سپی بوو ، زۆر گۆڕابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه به‌جێنهێشتبوو، ئه‌وه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رمبوو، بۆیه هه‌ر شه‌وێك دوای ئه‌وه شیعرم بۆهات و ئه‌و پارچه نوسینه‌ی دایه دایه‌م نوسی ، پاشان بردم بۆ لای كاك ئاراز ئیبراهیم و هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئاوازی بۆ دانا‌و دواتر كردمان به‌گۆرانی.
شوان كابان باسیله‌وه‌شكرد: گۆرانی له‌دووره‌وه خۆشم ئه‌وێت، یه‌كێك بووه له گۆرانیه دیاره‌كانم، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌له‌شاخدا تۆمارمان كرد .
یه‌كێكی تر له‌و به‌رهه‌مانه‌ی شوان كابان كه به‌گرنگیه‌وه باسی ده‌كات ، گۆرانی بیرتان ئه‌كه‌مه كه خۆی شیعره‌كه‌ی نوسیوه‌و دوای ماوه‌یه‌ك له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و هاوڕێی خۆی ، عه‌دنان كه‌ریمه‌وه كراوه‌ته گۆرانی و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شوان كابان له‌دایكبوونی 1957 ه‌و، له‌باره‌ی سه‌رده‌مانی ژیانی شاخ و ژیانی ئێستای ده‌ڵێت: هه‌ر قۆناغێكی ژیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، مرۆڤ بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌ی ده‌توانێت به‌كه‌مترین ئیمكانیاته‌وه هه‌وڵبدات و كۆڵنه‌دات ، تاوه‌كو ئازادی دێته به‌رهه‌م، هه‌میشه ئه‌و رۆژانه‌ی شاخم له‌بیرناچێت و به‌شێكی گه‌وره‌ی یادگاریه‌كانی ژیانمن
له‌كۆتایی وته‌كانیدا شوان كابان یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیپی شه‌هید كارزان جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه، له‌وانه‌یه ناوێك یان رووداوێكم له‌بیرچووبێت به‌هیوام نه‌بێته هۆی دڵگه‌رانی هیچ كه‌سێك .
PUKmedia ئا: سامان یاروه‌یس
لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته ڤیدیۆیه‌كه ئێره كلیك بكه)
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
کوردستان 08:46 AM - 2024-05-03 -
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
کوردستان 11:20 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02