riklam

هه‌ڤاڵ وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدان گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 12:11 AM - 2016-04-26
.

.

له‌روداوێكی هاتوچۆدا له‌نزیك ناحیه‌ی وارماوه‌ وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ری دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا .

 

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ هه‌ڤاڵ  وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رووداوێكی هاتوچۆدا له‌نزیك ناحیه‌ی وارماوه‌ له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانی گیانیله‌ده‌ستدا .

 

وتیشی: هه‌ڤاڵ وه‌سفیه‌ خان یه‌كێك بوو له‌ پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ره‌ دیاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه‌تاوه‌كو له‌ژیاندا بوو به‌رده‌وام بوو له‌كۆڕی خه‌بات  و دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕاند.

میروه‌یس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ته‌رمی كۆچكرد له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه‌ . 

رونیشكرده‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی هه‌ڤاڵ وه‌سیفیه‌ به‌نی وه‌یس كۆستێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌كێتیی و گه‌لی كورد. 

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket