وێنه‌و ڤیدیۆ.. كلاسیكۆ جه‌نگه‌كه‌ی تۆپی پێ
جیهان 03:15 PM - 2016-03-29.
كلاسیكۆ گه‌رمترین و پڕبینه‌رترین چالاكی وه‌رزشی سه‌ر رووی زه‌مینه كه ته‌واوی چاودێری و سه‌رنج و شیكردنه‌وه‌كان بۆلای خۆی په‌لكێش ده‌كات بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 2/4/2016 له یاریگای كامپ نوی تایبه‌ت به به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامبدرێت كاتژمێر 9:30 خوله‌ك به كاتی هه‌رێمی كوردستان.
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌دریدو به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی وه‌كو هه‌ر یاریه‌كی دیكه ئاسایی نیه، ركابه‌ریه‌كان له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست دابه‌شبوون و قوڵبوونه‌ته‌وه.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ململانێی مێژووی ئه‌و دوویانه‌یه هیچ كات كاڵ نه‌بۆته‌وه و رۆژبه‌رۆژ له‌به‌هێزبوندایه.
كلاسیكۆی ئیسپانیا (به ئیسپانی: El Clásico) به‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئیسپانیا هه‌یه‌كه له یانه‌ی ڕیال مه‌درید و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌وترێت، مێژووی ئه‌م یاریه تۆپی پێی تێپه‌ڕكردووه ته‌نانه‌ت چه‌نده‌ها جار چۆته نێو كێشه‌كانی سیاسه‌تی ئیسپانیاوه به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی هه‌ردوو شاری به‌رشه‌لۆنا وه مه‌درید له‌ڕووی ئه‌و كێشه‌ی نێوانیان له‌مێژووی ئیسپانی كه شاری به‌رشه‌لۆنا ده‌كه‌وێت هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنی وه شاره‌كه‌ی مه‌دریدیدیش پایته‌ختی ئیسپانیایه به‌وه كێشه‌ی زۆر كه‌وتۆته نێوان هه‌رێمه‌كه‌و حكومه‌تی ئیسپانی.
مێژووی كێبڕكێی هه‌ردوو یانه‌كه
هه‌رله‌سه‌ره‌تاكانی تۆپی پێی ئیسپانیاوه هه‌ردوویانه ریال مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه نوێنه‌ری هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ئیسپانیا، ناوچه‌ی ره‌گه‌زی ئیسپانیه‌كان و ناوچه‌ی كه‌ته‌لۆنا(كه‌ته‌لۆنیه‌كان) بوون، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ردوو ناوچه بۆ خۆیان به‌دوو ئاڕاسته‌ی شارستانێتی و زمانی جیاواز ده‌ڕۆن، ئه‌م دیارده وه‌رزشیه كارێكی زۆر گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر هه‌ردوو بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م وڵاته.
فڕانكۆی سه‌رۆكی پێشووی ئیسپانی
ریاڵ مه‌درید یانه‌یه‌كی سه‌ر به حوكمه‌ت و خێزانی مه‌لیكی ئیسپانیه‌و زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه لایه‌نگریان لێده‌كرێت و به‌تایبه‌تیش له كات و سه‌رده‌می فرانكۆیست ئیرا كه رابه‌رایه‌تی سوپای ناوه‌ڕاستی ئیسپانیای ده‌كرد.
ئیسپانیا له سه‌رده‌می فرانكۆیست له نێوان دووناوچه‌دا دابه‌شبوو ناوچه‌ی ئیسپانی نشینه‌كان و ناوچه‌ی كه‌ته‌لانه‌كان وه هه‌روه‌ها ئیسپانیا به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆیی ده‌ڕۆیشت ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش بوون به‌به‌شێك له‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نێوان حوكمه‌ته دیكاتۆره‌كه‌ی فرانكۆیست و دیكاتۆره‌كانی پاش ئه‌و له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری ئیسپانیا، حوكمه‌ته‌كانی ئیسپانیا زیاتر لایه‌نگری مه‌دریدیان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره بنكه‌ی(به‌یسی) دامه‌زراندنی پارته جیاكان به‌تایبه‌تیش پارتی سۆسیالیستی ئیسپان بوو، مه‌درید بوو به بنكه‌یه‌ك فكره تازه‌كانی جیهانی وه‌ك (كۆماریسم، فیدارالیسم، ئه‌نارچیسم، سایندیكلالیسم، وه هه‌روه‌ها كۆمۆنیسم) له هه‌مانكاتدا كه‌ته‌لۆنیا یان بڵێین هه‌رێمی به‌رشه‌لۆنا هه‌رێمێكی فاشیۆن له بواری جلوبه‌رگ و نیگاركێشان بوو وه ئاو هه‌وا سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی.
له‌دوایداو له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی فرانسیسكۆ فرانكۆدا بلوگرانیه‌كان توانیان شوێن پێی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌ته دیكاتۆره‌كه‌ی فرانكۆدا به‌هێز بكه‌ن و زیاتر له یانه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید (جۆسیف ساینۆڵ و ره‌فایه‌ل سانچێز گۆره‌یه) توشی گێره‌و كێشه‌ی زۆر بوون له‌سه‌ر ده‌ستی لۆس ناشیۆنالیست.
له ١٩٥٠ دا هه‌ردوو یانه كێبركێیه‌كی تر له‌سه‌ر یاریزانی به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی كه‌وته نێوانیان، دی ستیفانۆ گرنگی هه‌ردوو یانه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشابوو ئه‌و كات یاری بۆ یانه‌ی دیپۆرتیفۆ لۆس میلۆناریۆ له بۆگۆتا ده‌كرد هه‌ردوو یانه زه‌میان له‌سه‌ر یه‌كتری ده‌كرد كێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو هه‌ردوو یانه خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانی دی ستیفانۆ بۆنده‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و روویكرده یانه‌ی ریال ئه‌وكات به‌رشه‌لۆنه هه‌وڵیدا له‌رێگه‌ی فرانكۆوه كارێك بكات و مه‌دریدیش به‌رهه‌ڵه‌ستی كرد به دانی پاره‌و ئاماده‌كردنی خۆبه‌ش.
دی ستیفانۆ له‌یه‌كه‌م یاریدا به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه دووگۆڵی بۆ مه‌درید تۆمار كرد، وه هه‌روه‌ها ریال له‌گه‌ڵ ستیفانۆ 5 نازناوی ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێنا.
له‌ساڵه‌كانی ١٩٦٠ دا هه‌ردوو به‌رهه‌ڵه‌ستیكار گه‌یشتنه قۆناغه‌كانی یاریه ئه‌وروپیه‌كان وه هه‌ردوو یانه دووجار به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌ویش له جامی ئه‌وروپادا بوو كه ریال مه‌درید 1960ی برده‌وه‌و به‌رشه‌لۆناشه ١٩٦١، جارێكی‌تر هه‌ردوو یانه له‌جامی چامپیۆنزلیگدا به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌ویش سالی 2002 بوو مه‌درید به‌رشه‌یدا به‌زه‌ویداو گه‌یشته یاری كۆتایی و جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌هه‌مانكاتدا هه‌ردوویانه كێشه‌یه‌كی تر له‌نێوانیاندا هه‌یه ئه‌ویش یه‌كێكی تره له گه‌رم كه‌ره‌وه‌ی كلاسیكۆ و خۆشكردنی ئه‌م یاریه له ئیسپانیا ئه‌و كێشه‌یه بریته له رفاندنی یاریزانه به‌ناو بانگه‌كانی یه‌كتری به‌تایبه‌تیش یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه لایه‌نی ئابووری باشتره هه‌میشه هه‌وڵی رفاندنی یاریزانه به‌ناو بانگه‌كانی به‌رشه‌ی داوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلاری سه‌رفكردووه، له‌ساڵی 1988 دا بێن شۆسته‌ری له‌به‌رشه‌لۆنه‌وه رفاند وه له‌ساڵی ١٩٩٤ دا یاریزان مایكڵ لاودرۆپیشی برده ریزه‌كانی پاشانیش ساڵی ٢٠٠٠ لیوس فیگۆی پورتوگالی برده ریزه‌كانی به‌رامبه‌ریش به‌رشه‌لۆنه لویس ئه‌نریكی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه‌ی له‌ساڵی ١٩٩٦ دا له‌ده‌ستی مه‌دریدیه‌كان فراند و پاشانیش كاپتنی شین و سووری كرده باڵه‌كانی.
ریال مه‌درید
ریال مه‌درید (به ئیسپانی:Real Madrid Club de Fútbol) یانه‌یه‌كی تۆپی پێی پرۆفیشناڵی ئیسپانییه به یانه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا مه‌درید و یانه‌ی شاهانه یان مێره‌نگی ناسراوه. له ساڵی ١٩٠٢ دامه‌زراوه، یانه‌كه له خولی ئیسپانی یاریده‌كات و هه‌ڵبژێردرا به باشترین یانه‌ی تۆپی پێ له جیهان، یانه‌ی ریال مه‌درید ٣١ جار خولی ئیسپانی بردۆته‌وه (ڕیكۆرد)، و ١٨ جاریش جامی شای ئیسپانیای بردۆته‌وه و ریكۆردێكی تریشی تۆماركردووه به بردنه‌وه‌ی 10 خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا. و له ٢١ی ٥ی ١٩٠٤، ریال مه‌درید یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) هه‌روه‌ها ریال مه‌درید یه‌كێكه له ئه‌ندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانه سه‌ره‌كییه‌كان له ئه‌وروپا كه ئێستا سڕاوه‌ته‌وه‌و گۆڕدراوه به بزووتنه‌وه‌ی یانه ئه‌وروپییه‌كان، یانه‌كه هه‌موو یارییه فه‌رمییه‌كانی له یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ له مه‌دریدی پایته‌خت ئه‌نجامده‌دات، ئه‌م یانه‌یه له زۆر له یانه‌كانی دیكه‌ی جیهان جیاوازه چونكه ئه‌ندامانی یانه‌كه (socios) خاوه‌نی ئه‌م یانه‌یه‌ن و خۆیان یانه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك كه كاره‌كانی یانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات. له كاتی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌وه له ساڵی ١٩٠٢. و له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٠، فیفا ریال مه‌دریدی هه‌ڵبژارد به "باشترین یانه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا". یانه‌ی ڕیال مه‌درید به گه‌وره‌ترین یانه داده‌نرێت له جیهاندا له رووی بنكه‌ی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌رییه‌وه به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامیداوه له ساڵی ٢٠٠٧دا، و ئێستاش به ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه داده‌نرێت له جیهاندا به پێی بودجه‌ی ساڵانه.
به‌رشلۆنه
به‌رشه‌لۆنه یه‌كێك له یانه‌كانی تۆپی پێی ئیسپانیایه. كه یه‌كێكه له‌یانه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و به‌یانه‌ی پڵینگه‌كان ناسراوه له‌ناسراوترین یاریزانانی ئێستا مێسی و سوارێزو نه‌یماره، یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ بلباو تاكه یانه‌ن كه تا ئێستا نه‌چوونه‌ته پله دووی خولی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ڕێكه‌وتی ٢٩ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٨٩٩ز به سه‌ركردایه‌تی خوان گامبه‌ر به‌دروشمی "Més que un club" دامه‌زرا ،،تاكه ركابه‌ری به‌درێژایی مێژوو یانه‌ی ریال مه‌دریده ئه‌ویش به‌هۆكاری جیا جیا ی وه‌رزشی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مینی زاینی كاتێك (خوان گامبه‌ر) له گه‌ڵ هاورێكانی یاری تۆپی پێیان ده‌كرد له شاری به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ساڵی 1899 خوان گامبه‌ر بریاریدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دروست بكات پێكهێنه‌ری یانه‌كه پیاوی سویسری به‌ناوبانگ (هانس گامبه‌ر)بوو كه‌وا توانی گشت وه‌رزشه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌و دوویانه‌یه له 230 یاری بووه:
ریال مه‌درید له 92یاری براوه بووه
له به‌رامبه‌ردا به‌رشلۆنه براوه‌ی 90 یاری بووه
له 48 یاریشدا یه‌كسان بوون
رێژه‌ی گۆڵ:
یاریزانانی ریال مه‌درید 389 گۆڵیان له‌میانی یاریه‌كانی كلاسیكۆ تۆماركردووه
كورانی كه‌ته‌لۆنیاش 380 گۆڵیان تۆماركردووه
كلاسیكۆ له‌میانی یاریه‌كانی لالیگا:
له‌خولی یانه پله نایابه‌كانی ئیسپانیا ئه‌و دوو یانه‌یه 170 یاریان ئه‌نجامداوه
ریال له 71 یاریدا براوه بووه و به‌رشه‌ش له 68 یاری
له 32 یاریشدا یه‌كسان بوون.
كلاسیكۆ له‌نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ:
له رابردوودا 111 یاری كلاسیكۆ له‌نێو یاریگای سانتیاگۆی تایبه‌ت به‌یانه مه‌دریدیه‌كه به‌رێوه‌چووه
خاوه‌ن ماڵ له 63 یاریدا براوه‌بوون، به‌رشلۆنه‌ش له 24 یاری، 25 یاریش به‌یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه.
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی شاهانه له‌و یاریگایه به ئه‌نجامی 11-1 بووه له وه‌رزی 1942-1943.
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌رشلۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنیش هه‌ر له‌و یاریگایه به ئه‌نجامی 0-5 گۆڵ بووه له وه‌رزی 1973-1974
كلاسیكۆ له كامپ نۆ:
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رامبه‌ر ریال له‌نێو یاریگای كامپ نۆی تایبه‌تی خۆی به ئه‌نجامی 7-3 گۆڵ بووه له وه‌رزی 1950-1951
گۆڵكارانی مێژوویی كلاسیكۆ:
لیۆنێل مێسی گۆڵكاری مێژوویی كلاسیكۆیه به 21 گۆڵ.
زۆرترین یاریی:
هه‌ریه‌ك له چاڤی هێرناندێز له به‌رشلۆنه و فرانچیسكۆ جینتۆ و مانوێل سانچێز له ریال مه‌درید زۆترین كلاسیكۆیان ئه‌نجامداوه به 42 یاریی.
یاریكردن بۆ هه‌ردوو لا
لویز فیگۆ ئه‌و یاریزانه‌ی به هه‌ردوو تیپ یاری كردووه
ئه‌و یاریزانانه‌ی كه بۆ هه‌ردوولا یاریان كردووه، وه ئه‌م یاریزانانه زۆرینه‌یان به خاین له‌لایه‌ن هانده‌رانی پێشوویانه‌وه ناونراون
• ئه‌لفۆنسۆ ئه‌لبارێز (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٢
• لوسیانۆ لیزارگا (له ڕیال بۆ به‌رشه) ساڵی ١٩٠٥
• چارلز والیز (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٦
• خۆزێ كویرینتی (له‌به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٦
• دووباره ، ئه‌لفۆنسۆ ئه‌لبارێز (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩١١
• ئه‌لسینۆ كۆمامالا (له به‌رشه بۆ ڕیال) له‌ساڵی ١٩١١
• واڵته‌ڕ ڕۆزێسكی (له به‌رشه بۆ ڕیال) له‌ساڵی ١٩١٣
• ڕیكاردۆ زۆمێڕۆ (له به‌رشه بۆ ئیسپانیۆڵ ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٣٠
• جۆزێپ سمیته‌ر (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٣٢
• هیلارۆ (له‌ڕیال بۆ ڤاڵه‌نسیا ئینجا بۆ به‌رشه) ساڵی ١٩٣٩
• ئه‌لفۆسۆ ناڤاڕۆ (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٥٠
• جه‌ستۆ تێسادا (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦١
• خیسۆس ماریا پێرێدا (له مه‌درید بۆ سیڤیلیا ئینجا بۆ به‌رشه) ساڵی ١٩٦١
• دی ماسیدۆ (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦٢
• فێرناند (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦٥
• لۆچیان مۆله‌ر (له به‌رشه بۆ ڕیال) ١٩٦٥
• ئه‌مادۆر (له‌ڕیال بۆ هێركوله‌س ئینجا بۆ به‌رشلۆنه) ساڵی ١٩٨٠
• بێرنه‌رد شۆسته‌ر (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٨٨
• لویز مێلا ساڵی (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٠
• فرناندۆ نادۆ (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٢
• جۆرج حاجی (له ڕیال بۆ بریتچیای ئیتاڵی ئینجا بۆ به‌رشلۆنه) ساڵی ١٩٩٤
• جۆلێن (له ڕیال بۆ لۆگۆنریز بۆ به‌ڕشه) ساڵی ١٩٩٤
• مێچێل لۆدره‌پ (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٤
• ڕۆبه‌رت پریسینچی (له ڕیال بۆ ڕیالئۆڤیدۆ ئینجا بۆ به‌رشه) ساڵی ١٩٩٥
• میگێل سۆله‌ر (له به‌رشه بۆ سڤیلیا ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٥
• لویز ئیریكی (له مه‌ردید بۆ به‌رشه)ساڵی ١٩٩٦
• لویز گارسیا لارا (له مه‌درید بۆ ڕیال مۆلكاتۆ بۆ به‌رشلۆنه) ساڵی ١٩٩٩
• لویس فیگۆ (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٠
• ئه‌لبێرت كالادیز (له‌به‌رشه بۆ سێلتا فیگۆ بۆ ڕیاڵ)ساڵی ٢٠٠٠
• ئه‌لفۆزۆ پیرێز (له مه‌درید بۆ بیتیس ئینجا بۆ به‌رشه) ساڵی ٢٠٠٠
• ڕۆناڵدۆی به‌ڕازیلی (له به‌رشه بۆ ئینه‌رمیلانی ئیتاڵی ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٢
• ساموێڵ ئیتۆ (له ڕیال بۆ مایۆركا ئینجا بۆ به‌رشلۆنه) ساڵی ٢٠٠٤
• خاڤیر ساڤیۆلا (له به‌رشه بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٧
PUKmedia ئاماده‌كردنی كێوان ناصح /سه‌رچاوه: ویكیپیدیا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18