riklam

ئێران نه‌وتی زیاتر هه‌نارده‌ ده‌كات

ئابوری 12:53 PM - 2016-02-14
.

.

بریكاری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ چوار ملیۆن به‌رمیل له‌یه‌ك رۆژدا.

رۆكنه‌دین جه‌وادی جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران به‌رز بوه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل به‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی ئێران زیادی كردووه‌ و له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئێران رۆژانه‌ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات.

جه‌وادی وتیشی: له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی رێككه‌وتوون كه‌ رۆژانه‌ 150 بۆ 160 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت.

جێی باسه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی روسی و ئیسپانی و فه‌ره‌نسی دوای لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێران روویان كردۆته‌ ئه‌و وڵاته‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket