riklam

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌توركیاوه‌ هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان

کوردستان 12:50 PM - 2016-02-14
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كه‌ گومانده‌كرێت له‌ هێزه‌كانی فیرقه‌ی سوڵتان مراد توركمانی بن له‌ناو خاكی توركیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ سوریا و هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان .

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و سوپای شۆڕشگێڕانی سوریا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ناو خاكی توركیاوه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت .

 

وتیشی: ئه‌و چه‌كدارانه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای شۆڕشگێڕانی سوریا و یه‌په‌گه‌ ، به‌ڵام روبه‌ڕووی وه‌ڵامی توند بوونه‌ته‌وه‌و تێكشكاون و شه‌ڕ  به‌رده‌وامه‌ .

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ووتی ، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان واباسده‌كرێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ سه‌ر فیرقه‌ی سوڵتان مراد توركمانی بن كه‌له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی كورد دروستكراون . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket