riklam

20 ته‌نكه‌ری نه‌وت سوتاون

عیراق 12:30 PM - 2016-02-14
10 تیرۆرست كوژراون وبرینداربوون

10 تیرۆرست كوژراون وبرینداربوون

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند ئۆتۆمبێل وحه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعشیان بۆردومانكردوه‌.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان له‌لای راستی شاری موسڵ بۆردومانكردوه‌، كه‌تیرۆرستان ئۆتۆمبێلیان تێدا بۆمبڕێژ كردوه‌و ته‌نكه‌ری نه‌وتیشی تێدا بوه‌.

وتیشی: له‌و بۆردومانه‌دا 20 ته‌نكه‌ری نه‌وت سوتاون وزیاتر له‌ 10 تیرۆرست كوژراون وبرینداربوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket