riklam

توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌په‌گه‌ ده‌ستپێكرده‌وه‌

کوردستان 11:57 AM - 2016-02-14
.

.

پێگه‌ی میلله‌تی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، جارێكی تر سوپای توركیا ده‌ستی به‌بۆردومانی هێزه‌كانی سوپای شۆڕشگێڕانی سوریا و یه‌په‌گه‌ی له‌ باكوری حه‌له‌ب له‌نزیك عزاز ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌و دوو شه‌هیدیش هه‌یه‌ .

 

له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێكیان كردوه‌ته‌ ئامانج  له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی منگ و له‌یه‌كێك له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانان و سوپای شۆڕشگێڕانی سوریادا دوو شه‌هید هه‌یه‌. 

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سوریا  ،ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، شه‌وی رابردووش توركیا ناوچه‌ی دێرجه‌مالی بۆردومانكردوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا شه‌ڕڤانان كۆنتڕۆڵیان كردبوو .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket